شلێر سه‌عید، تایبه‌ت به نوچه نێت
غالب محه‌مه‌د ئه‌ندامى لیژنه‌ى نه‌وت وسامانه سروشتییه‌كان له په‌رله‌مانى عێراق رایگه‌یاند، به‌غدا ره‌زامه‌ندى داوه بۆئه‌وه‌ى بڕى 50 ملیۆن لتر نه‌وتى سپى ره‌وانه‌ى هه‌رێمى كوردستان بكات و نرخى هه‌ر به‌رمیلێكى 31 هه‌زار دینار له‌سه‌ر هاووڵاتییان ده‌وه‌ستێ.
غالب محه‌مه‌د له لێدوانێكى تایبه‌ت به نوچه نێت ئاشكراى كرد، به‌غدا ره‌زامه‌ندى به هه‌ناردنى نه‌وتى سپى داوه و له هه‌فته‌ى داهاتوو بڕیاره‌كه‌ى ده‌درێت.
ئه‌و په‌رله‌مانتاره ده‌ڵێ، دواى هه‌وڵدان بۆ دابینكردنى نه‌وتى سپى له 12ى مانگى رابردووه‌وه، بۆ دابینكردنى نه‌وتى سپى خۆشبه‌ختانه، ئه‌مڕۆ له‌گه‌ڵ كه‌ریم حه‌تاب بریكارى وه‌زاره‌تى نه‌وت كۆبووینه‌وه و له ئه‌نجامدا بڕیاردرا بۆ شه‌ش ناوچه له هه‌رێمى كوردستان نه‌وت ڕه‌وانه بكرێت.
دواتر زانیارى وردتر ئاشكرا ده‌كات و ده‌ڵێ، ساڵى رابردوو به‌غدا 45 ملیۆن لیترى ناردووه، به‌ڵام ئه‌مساڵ بڕى 50 ملیۆن لیتر ده‌نێرێ و بۆ هه‌ر لیترێك 150 دینار وه‌رده‌گیرێت، به‌مشێوه‌یه نرخى به‌رمیلێكى 210 لیترى 31 هه‌زار و 500 ده‌وه‌ستێ.
له كۆتایی لێدوانه‌كه‌یشى باسى ئه‌وه‌ى كرد سه‌ره‌تا نه‌وته‌كه به‌سه‌ر ناوچه شاخاوییه‌كان دابه‌ش ده‌كرێ و دواتر به‌سه‌ر ناوه‌ندى شاره‌كان.