ماڵپه‌ڕه‌كانى توركیا ده‌ستیان به هه‌ڵمه‌تێك كردووه، له دژى فڕه‌نسا و ئه‌مریكا ده‌ڵێن “ئه‌م دوو وڵاته كار بۆ سه‌ربه‌خۆیى كورد ده‌كه‌ن له سووریا”.
هه‌ر یه‌كه له ماڵپه‌ڕى تورك خه‌به‌ر و عه‌ره‌بى 21 كه ئه‌وه‌ى دووه‌مشیان نزیكه له توركیا، له راپۆرته‌كانیان باس له‌وه ده‌كه‌ن فڕه‌نسا و ئه‌مریكا كار بۆ سه‌ربه‌خۆى كوردى سووریا ده‌كه‌ن.
له راپۆرتێكى تورك خه‌به‌ر هاتووه، له ماوه‌ى شه‌ش هه‌فته‌ى رابردوو فڕه‌نسا و ئه‌مریكا چه‌ندان كۆششیان كردووه، بۆئه‌وه‌ى ده‌سه‌ڵاتى كورد له باكورى رۆژهه‌ڵاتى سووریا سه‌ربه‌خۆ بێت.
له‌وانه راپۆرته‌كه ده‌ڵێ، 64 كه‌س له فڕه‌نساوه هاتوون تا په‌یه‌ده رێك بخه‌نه‌وه، له‌لایه‌كى تریشه‌وه ئه‌مریكا ده‌سه‌ڵاتى به كورد داوه نه‌وتى ناوچه‌كه بفرۆشێ.
جگه له‌مانه‌یش باس له‌وه ده‌كات دوێنێ جیمس جیفرى نێرده‌ى تایبه‌تى دۆناڵد تره‌مپى سه‌رۆكى ئه‌مریكا به‌ڵێنى ده‌سه‌ڵاتێكى سه‌ربه‌خۆى “خۆڕێبه‌رى” به كورد داوه.
وه‌ك ده‌رده‌كه‌وێ توركیا و رووسیا له هه‌وڵه‌كانى دوو هه‌فته‌ى رابردووى ئه‌مریكا نیگه‌رانن، له‌وانه دۆناڵد تره‌مپ گوتوویه‌تى بۆ دۆسیه‌ى نه‌وتى ناوچه‌كه قسه له‌گه‌ڵ كورد ده‌كه‌ین و دوێنیش جیمس جیفرى له رۆژئاواى كوردستان بووه.