شلێر سه‌عید، تایبه‌ت به نوچه نێت
باسل كازمى چاودێرى سیاسى عێراقى، له لێدوانێكى تایبه‌ت به نوچه‌نێت ده‌ڵێ، مسته‌فا كازمى سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق له به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى گه‌نده‌ڵێ ده‌كه‌وێته شه‌ڕێكه‌وه كه له شه‌ڕى داعش قوڕستره.
ئه‌و چاو‌دێر وسیاسه‌توانه عێراقییه له لێدوانێكى تایبه‌ت بۆ نوچه نێت، باسى له هه‌وڵه‌كانى كازمى بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى گه‌نده‌ڵى كرد و دووپاتى كرده‌وه كه مسته‌فا كازمى شێوازێكى نوێ بۆ ئه‌م بابه‌ته په‌یڕه‌و ده‌كات.
باسل كازمى له لێدوانه‌كه‌ى گوتى” هاووڵاتییانى عێراق ئومێدیان به هه‌وڵه‌كانى كازمى هه‌یه، به‌ڵام رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى گه‌نده‌ڵى به ته‌نیا ناكرێ به‌ڵكو هێز و شه‌قامى ده‌وێ و ده‌بێ مه‌رجه‌عیشى له‌گه‌ڵ بێ”.
باسل كازمى له‌به‌شێكى تر‌ى قسه‌كانى باسى له‌وه كرد، زۆربه‌ى لایه‌نه عێراقییه‌كان به زاره‌كى باس له به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى گه‌نده‌ڵى ده‌كه‌ن، به‌ڵام ئه‌وان قاچێكیان له گه‌نده‌ڵى چه‌قیوه. ده‌شڵێ “ئه‌و گه‌نده‌ڵكارانه له هه‌ساره‌یه‌كى تر نه‌هاتوون به‌ڵكو له هه‌ناوى حزبه‌كان هاتوون و خۆیان چاك ده‌زانن كێ گه‌نده‌ڵه”.
له كۆتایى لێدوانه‌كه‌یشى باسى له‌وه كرد، شه‌ڕى كازمى بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى گه‌نده‌ڵى وه‌ك شه‌ڕى به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى تیرۆریستانى داعشه و به‌ڵكو سه‌ختتریشه. سه‌باره‌ت به ئومێدى عێراقییه‌كانیش گوتى، “زۆرێك له سه‌رانى گه‌وره له‌گه‌نده‌ڵى تێوه‌گڵاون بۆیه خه‌ڵكى عێراق چاوه‌ڕوانى ئه‌وه ده‌كه‌ن كازمى په‌ڕاوییان بۆ بكاته‌وه”.