ئه‌مڕۆ نێچیرڤان بارزانى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، پێشوازى له خۆسێ ئیسكۆبارى باڵیۆزى ئیسپانیا له عێراق وشاندێكى بازرگانى ئیسپانى كرد. له دێدارێكدا دووپاتى كرده‌وه كه هه‌رێمى كوردستان هه‌موو ئاسانكارییه‌ك بۆ وه‌به‌رهێنه‌رانى ئیسپانى ده‌كات.
به‌گوێره‌ى هه‌واڵێك كه له ماڵپه‌ڕى فه‌رمى سه‌رۆكایه‌تى هه‌رێم بڵاوكراوه‌ته‌وه، ئه‌مڕۆ نێچیرڤان بارزانى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان پێشوازى له خۆسى ئیسكۆبارى باڵیۆزى ئیسپانى و شاندێكى بازرگانى یاوه‌رى كردووه.
له هه‌واڵه‌كه هاتووه “له دیدارێكدا بره‌ودان به په‌یوه‌ندییه‌كانى هه‌رێمى كوردستان و عێراق له‌گه‌ڵ ئیسپانیا به تایبه‌تى له‌بوارى ئابوورى و بازرگانیدا تاوتوێ كرا”.
نێچیرڤان بارزانى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان بۆ شاندى میوان دووپاتى كردووه‌ته‌وه، كه هه‌رێمى كوردستان ئاماده‌یه هه‌موو هاوكارى و ئاسانكارییه‌ك پێشكه‌ش به كه‌رتى تایبه‌ت و وه‌به‌رهێنه‌رانى ئیسپانى بكات، بۆئه‌وه‌ى ده‌رفه‌تى كار وسه‌رمایه‌گوزارییان بۆ بڕه‌خسێت و هاوبه‌شى بنیاتنان و په‌ره‌پێدانى كه‌رته جیاكانى هه‌رێمى كوردستان بكه‌ن.