شلێر سەعید، تایبەت بە نوچە نێت
پەرلەمانتارێكى گۆڕان لە پەرلەمانى عێراق هۆشدارى لەسەر بارودۆخى ناوچە جێناكۆكەكان دەدات لە هەڵبژاردنى پێشوەختە و دەڵێ، “ئەگەر لایەنە كوردییەكان بە یەك لیست دانەبەزن، ئەوا دەنگێكى زۆرى كورد بە فیڕۆ دەچێت”.
بەهار مەحموود پەرلەمانتارى گۆڕان و ئەندامى لیژنەى یاسایى لە پەرلەمانى عێراق لە لێدوانێكى تایبەت بە نوچە نێت، هۆشدارى دەداتە لایەنە سیاسییەكانى كورد و دەڵێ، “ئەگەر یەك لیست نەبیین لە ناوچە جێناكۆكەكان ئەوا دەنگێكى زۆرمان بە فیڕۆ دەچێت”.
ئەو پەرلەمانتار داوا لە سەركردایەتى كورد دەكات لەسەر ئەو پرسە گرنگانە بێتەدەنگ و هەوڵبدرێ كورد لەسەر ئەم بابەتانە یەكگرتوو بێت.
لە لێدوانەكەى بۆ نوچە نێت بەهار مەحموود گوتیشى، “ئەگەر كورد هەریەكە و بە لیستێك دابەزێت ئەوكاتە عەرەبەكان بە یەك لیست دادەبەزن، توركمانەكانیش بەهەمان شت بەم شێوە دەنگەكانی كورد دابەش دەبێت. بۆیە بۆئەوەی دەنگی كورد بە فیڕۆ نەچێت لەوناوچانە دەبێت كورد ڕێك كەون بەیەك لیست دابەزین بەم شێوە كەمتر دەنگەكانمان لە دەست دەدەین”.
لە كۆتایى لێدوانەكەیشى ئاماژەى بۆئەوە هێشتا هیچ یەكێك لەو پێشنیارانەى كە بۆ بازنەى هەڵبژاردن كراون، یەكلایى نەكراونەتەوە. سەبارەت بە هۆكارى دەنگنەدانى فراكسیۆنە كوردییەكان بە “بە فرەبازنەیى هەڵبژاردن” بە بڕواى بەهار مەحموود بۆئەوە دەگەڕێتەوە، جێبەجێكردنى فرە بازنەیى لە واقیع ئەستەمە.
بههار مهحمود دەشڵێت فراكسیۆنه كوردیهكان دهنگیان به سیستمی ههڵبژاردنی فره بازنهیی نهداوه، چونكه جێبهجێكردنی له واقیعدا ئهستهمه، بۆیه ئهوانهشی دهنگیان پێداوه، كشاونهتهوه.