نوچە: ئاژانسەکان
هەوڵێکی تیرۆرکردنی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا، لەلایەن پۆلیسی ئەم وڵاتەوە شکستی پێهێنرا و لێکۆڵینەوەشی دەستپێکرد.
دوو بەرپرسی ئەمریکی بە میدیای وڵاتەکەیان راگەیاندووە، کەسانی نەناسراو لە رێگەی پۆستەوە گیای گەرچەکی ژەهراوییان بۆ کۆشکی سپی ناردووە بۆ ئەوەی بگاتە ترەمپ.
بەڵام هێزە ئەمنییەکان بەر لە گەیشتنی بە کۆشکی سپی دوو پشکنینیان بۆ کردووە و بۆیان دەرکەوتووە، کە ژەهراوییە و فڕێیانداوە.
ئەم رووەکە (گەرچەکی ژەهراوی) لە کردەوەی تیرۆریستیدا بەکاردەهێنرێت.