ئایا منداڵانیش هۆكاری بڵاوکردنەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنان؟

0

شلێر سەعید 

 پزیشكێی پسپۆڕ رایدەگەیەنێت، هەرچەندە منداڵان بەسوكی ڤایرۆسی كۆرۆنا بگرن، بەڵام نابێت پشتگوێ بخرێن واباشە لەكاتێكدا نیشانەكانیان بەردەوام بوو، دەبێن پزیشكی پسپۆڕ بیان بینێت، چونكە حاڵەتمان هەبووە لە منداڵان كە تەندروستی خراپبووە.

بەپێی لێكۆڵینەوەیەك لە سەر منداڵانی ئەوروپا ئەوانەی توشی كۆڤید-19 بوون زۆر بەدەگمەن حالەتی مردنیان تێدایە.

هەر بەپێی ئەو لێكۆڵینەوەیە لە كۆی 582 منداڵی توشبوو، تەنها چواریان مردوون و بە گشتی نیشانەكانی نەخۆشیەكە لە منداڵەكان زۆر كەم لێیان دیاردەکەوێ و لێكۆڵینەوەكە دەڵێت، هەندێك لە منداڵەكان هەر نیشانەیان نەبووە و لە 10 منداڵ یەك منداڵ پێویستی بە چاودێری چڕ هەبووە.

 لێكۆڵەرەكان بە سەرپەرشتی گروپی “غریت اورموند ستریت” لە لەندەن دەڵێت، لێكۆڵینەوەكەمان لە، 582 منداڵە كە تەمەنیان لە سێ ڕۆژی بوو تا 18 ساڵی لە 25 وڵاتی ئەوروبا.

هەرلەم بەدواداچونەوە دەڵێن، ئەو منداڵانەی توشی ڤایرۆسەكە بوون لە سەرەتای مانگی نیسان توشبوون، دەشڵێت، لە ریزی ئەو منداڵانەی تەمەنیان كەمترە لە دە ساڵ یەك كەسیشیان تۆمارنەكراوە گیانی لەدەستدابێت و دووان لەوانەی مردوون پێشتر كێشەی تەندروستیان هەبووە.

هەروەها دەڵێن، نیوەی زیاتر لەو منداڵەی شمولی قوتابخانەدەكەن ئەوانە سەردانی نەخۆشخانەیان كردووە و 8% لە ئەو منداڵانە لە ژێر چاودێری چڕ دا بوون.

 دكتۆر مارك تیبروجی لە پەیمانگای تەندروستی منداڵان لە لەندەن، كە سەربە زانكۆی غریت اورموندە زۆربەی كەسەكان لە منداڵان و گەنجان تووشی ڤایرۆسەكە بوون، بەڵام زۆر بە سوكی توشبوون.

لە لێدوانێكی تایبەتدا سەبارەت بە ڤایرۆسی كۆرۆنا لە منداڵان، دكتۆر سوارە عەلی مەولود، پزیشكی پسپۆڕی هەناو و دڵ لە سلێمانی، بەنوچەی ڕاگەیاند: منداڵان بەگشتی بەشێوەیەكی سوك كۆرۆنا دەگرن، زیاتر وەك هەڵامەتێكە و زوو چاک دەبنەوە.

دكتۆر سوارە گوتیشی، منداڵان هۆكارێكن بۆ گواستنەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا، چونكە نیشانەیەیان كەمە و زوو چاك دەبنەوە، بەم هۆیە دەورووبەریان تووش دەكەن.

ئەو دكتۆرە ئاماژەی بەوەشكرد، هەرچەندە منداڵان بەسوكی بیگرن، بەڵام مانای وانیە پشتگوێ بخرێن، واباشترە  لەكاتێكدا نیشانەكانیان بەردەوام بوو، دەبێ پزیشكی پسپۆڕ بیان بینێت، چونكە حاڵەتمان هەبووە لە منداڵان كە تەندروستی خراپبووە.

هەر سەبارەت بە مندالاًن دكتۆر سوارە دەڵێت، لە كاتی دووگیانیدا بە شێوەیەكی گشتی ڤایرۆسە ناگوازرێتەوە بۆ كۆرپەكە، چونكە بە جۆرێك لە جۆرەكان سود لە بەرگری دایكەكە وەردەگرێت، سەبارەت بە منداڵی شیرە خۆرە وەك زانست سەلماندویەتی منداڵ بەهۆی شیرخواردنەوە لە دایكی نایگرێتەوە، بەڵام واباشترە ئەودایكەی توشی كۆرۆنا بووە، ماسك بەكاربێنێت لەكاتی شیردان.

هاوكات لە  دیمانەیەكی تایبەت بە نوچە ، سەبارەت بە قوتابیان لە قوتابخانەكان چەندە مەترسیان لەسەرە، پزیشك و مامۆستای زانكۆ دكتۆر شێرزاد حەسەن ڕەزا دەڵێت، ئەگەر منداڵەكان چوونەوە قوتابخانەبۆ ئەوەی بەرگریان زۆربێت، پێویستە میوەجات و شیریان پێبدەن، بۆیە پێویستە هەرمنداڵێك بەیانیان كوپێك شیربخواتەوە، پێشچوونی بۆ قوتابخانە. دەشڵێت، پێویستە مامۆستاش لەم بارەوە هۆشیار بێت و ئەو ڕۆژانەی كەش و هەوا خۆشە قوتابیان بباتە ناو باخچەی قوتابخانەكە و هەوا بگۆڕن.

ئەو پزیشكە پێیوایە، منداڵان زیاتر خواردنە بەسود و ڤیتامینەكانیان بدرێتێ‌ و مامۆستایان زۆر هۆشیارانە بجوڵێنەوە و ڕێنمایەكان جێبەجێ بكەن و منداڵەكانیش لەسەر ئەوە ڕابێنن خۆیان بپارێزن و پێویستە لە ژورێك گەر جاران 40 قوتابی تێدابووبێت، ئێستا بیكەن بە بیست قوتابی.    

سەرچاوەکان:

https://www.bbc.com/arabic/science-and-tech-53191908

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com