ئەمریكا بڕیارى داوە شەش تانكى سەربازى لە جۆرى برادلى و 100 سەرباز رەوانەى رۆژئاواى كوردستان بكات، بەرپرسانى ئەمریكا گوتوویانە ئەمە پەیامێكى روونە بۆ رووسیا.
ماڵپەڕى كەناڵى BBC ئەمڕۆ لە راپۆرتێكدا باس لە هەناردنى تانكى جۆرى برادلى و سەربازى ئەمریكى دەكات بۆ رۆژئاواى كوردستان و دەڵێ ئەم هەنگاوەى ئەمریكا دواى چەند پێكدادانێكى نێوان هێزەكانى رووسیا و هێزەكانى ئەمریكا لە ناوچەكە هاتووە.
بیل اربن گوتەبێژى فەرماندەى ناوەندى سوپاى ئەمریكا لە لێدوانێكى كە كەناڵەكە بڵاوى كردووەتەوە، گوتوویەتى ئەم هەنگاوە بۆ زیاتر سەلامەتى هێزەكانى هاوپەیمانانە.
دواتریش دەڵێ، “ئەمریكا هەوڵ نادات لە سووریا رووبەڕووى وڵاتێكى تر ببێتەوە، بەڵام ئەگەر پێویست بكات ئەوا داكۆكى لە هێزەكانى هاوپەیمانان بكات”.
هەرچەندە ئەم بەرپرسە ئەمریكییە بە ئاشكرا ناوى رووسیاى نەهێناوە، بەڵام بەرپرسێكى تر كە ناوى ئاشكرا نەكراوە گوتوویەتى، ناردنى ئەم هێزانە پەیامێكى روونە بۆر ووسیا بۆئەوەى خۆى لە هەندێك هەڵسوكەوت بەدوور بگرێ و لە باكورى رۆژهەڵاتى سووریا ئەنجامى نەدات.
نیگەرانى رووسیا زیادى كردووە دواى ئەوەى رۆژى هەینى رابردوو، دۆناڵد ترەمپى سەرۆكى ئەمریكا گوتى ئەگەر پێویست بكات بۆ نەوتى باكورى سووریا گفتوگۆ لەگەڵ كورد دەكەین.