دانیشتنی پەرلەمان.. كارنامەیەكى درێژ و خاڵى لە بابەتە گرنگەكان

0

دانیشتنى پێنجەمى وەرزى نوێى یاسادانان دەستى پێكرد بە كارنامەیەكى درێژ كە 10 بڕگە لەخۆدەگرێ، بەڵام هیچ یەكێك لەو بابەتە گرنگانەى تێدا نییە كە عێراقییەكان چاوەڕوانى دەكەن.


دواى نیوەڕۆى ئەمڕۆ شەموو دانیشتنى پێنجەمى وەرزى دووەمى یاسادانان لە عێراق دەستى پێكرد و بە سەرۆكایەتى محەمەد حەلبووسى و ئامادەبوونى 182 پەرلەمانتار.


سەرەتا بەهۆى تەواونەبوونى رێژەى یاسایى ئامادەبوون دانیشتنەكە نیوكاتژمێر دواخرا و دواتر كە 182 پەرلەمانتار ئامادەبوون دەستى پێكرد.


بەگوێرەى ئەو كارنامەیەى پەرلەمان بڵاوى كردووەتەوە، كارنامەى ئەمڕۆ 10 بڕگە لە خۆ دەگرێ، كە هیچ یەكێك ئەو بابەتانە نییە، كە خەڵكى عێراق چاوەڕوانى دەكەن.


كۆمەڵێك بابەت هەن كە هەڕەشەن لەسەر پرۆسەى سیاسى و كارگێرى لە عێراق، دەبێت پەرلەمان یەكلاییان بكاتەوە، بەڵام ئەمە پێنجەم دانیشتنە پەرلەمانتاران ناتوانن بیانخەنە كارنامەى دانیشتنەكانەوە لەوانە تەواوكارییەكانى یاساى هەڵبژاردنەكان و ئەویتریان پەیوەندى بە هەمواركردنەوەى یاساى دادگاى فیدڕاڵییەوە هەیە.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com