لەسەر گەندەڵى پێشنیارێك بە كازمى دەدرێ

0

میسال ئالووسى سیاسەتمەدارى بەناوبانگى عێراق پێشنیار بۆ مستەفا كازمى سەرۆك وەزیرانى عێراق دەكات، 5% تا 10% پاداشت بەو كەسانە بدات كە گەندەڵى ئاشكرا دەكەن.

ماڵپەڕى شەفەق نیوز دەقى ئەو پەیامەى ئالووسى داناوە كە لە تویتەر بە ناونیشانى “با گڕ لەژێر دزەكانى ناوچەى سەوز بەربدەین” بڵاوكراوەتەوە.

ئالووسى گوتوویەتى ئەو پێشنیارە لە لایەن “هاووڵاتییەكى شەرەفمەند” بۆى رەوانەكراوە، پێشنیارەكەیش ئەوەیە لەو پارە دزراوەى عێراق كە ئاشكراى دەكات رێژەى 5% تا 10% بەو كەسە بدرێت كە ئاشكراى دەكات.

ماوەى چەند هەفتەیەكە مستەفا كازمى لیژنەیەكى بۆ بەرەنگاربوونەوەى گەندەڵى دروست كردووە و ئەو لیژنەیە لەلایەن هەر دوو دەزگاى دژە تیرۆر و هەواڵگرى پاڵپشتى دەكرێن.

لە هەفتەى رابردووش كۆمەڵێك بەرپرسى باڵا گیراون و چاوەڕوان دەكرێ لە چەند رۆژى داهاتوودا چەندان بەرپرسى تریش بگیرێن.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com