گومان لە لێدوانەكەى بكوژى خێزانى شیلان دەكرێ

0

ماڵپەڕى حوڕەى ئەمریكى لە راپۆرتێكدا دەڵێ وەزارەتى ناوخۆى عێراق ددانپێنانى بكوژی شیلان دارا رەئووفى بڵاوكردووەتەوە، جیاوازى لەگەڵ ئەوە هەیە كە لە لایەن هەرێمى كوردستان تۆمار كراوە، ئەمەیش گومانى دروست كردووە. پەرلەمانتارێكى عێراقیش دەڵێ میلیشیاكان ئەو كارەیان كردووە.

دوێنێ وەزارەتى ناوخۆى عێراق تۆمارێكى ڤیدیۆییان بڵاوكردووەتەوە تێیدا مەهدى حوسێن مەتر كە تاوانبارە بە كوشتنى شیلان دارا رەئووفى دەرمانساز و چاڵاكوان لەگەڵ دایك و باوكى. كەچى میدیاكانى عێراق و چالاكوانان گومانیان بۆ دروست بووە و دەڵێ قسەكانى تاوانبار جیاوازى لەگەڵ ئەوەیان هەیە كە لە لایەن هەرێمى كوردستانەوە بڵاوكراوەتەوە.

ماڵپەڕى حوڕەى ئەمریكى لە راپۆرتێكدا دەڵێ قسەكانى تاوانبارەكە، دژایەتى لەگەڵ ئەوەی یەكەمیان هەیە و رووداوەكانى بە جۆرێكى تر گێڕاوەتەوە.

چالاكوانان لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكانیش هەمان گومانیان نیشان داوە. تەنانەت فایق شێخ عەلى پەرلەمانتارى عێراق لە تویتێك گوتوویەتى، ” میلیشیاكان دەیانەوێ رازیم بكەن بەوەى خوێرییەك بە چەقۆ وەك زنجیرەى رووداوى رۆمان شیلان و دایك و باوكى كوشتووە، بۆ چەند دینارێك.. كێى كوشتووە؟ چالاكوانى مەدەنى و فریاگوزارى شەهید و بریندارەكانى شۆرشى بیستیان كوشتووە. كە میلیشیاكان و حزبەكانى پشت ئەوان ئەم كارانە دەكەن.. نەنگییە، واز لە درۆ بهێنن”.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com