وەزارەتى بەرگرى توركیا ئاشكراى كردووە، ئەمڕۆ هێرشێكى مووشەكى لەلایەن پەكەكەوە لە ناوچەى حەفتانین كراوەتە سەر بنكەیەكى سەربازى توركیا و لە ئەنجامدا دوو سەرباز كوژراون و یەكێكى تریش بریندار بووە.
وەزارەتى بەرگرى توركیا لە راگەیەنراوێكى فەرمى ئەمڕۆ بڵاوى كردووەتەوە لە ناوچەى حەفتانین لە سنوورى هەرێمى كوردستان، هێرشێكى مووشەكى كراوەتە سەر بنكەیەكى سەربازى و دوو سەرباز كوژراون و یەكێكیان بریندارن.
توركیا لە هێرشەكە چەكدارانى پارتى كرێكارانى كوردستان تۆمەتبار دەكات و تا ئێستایش میدیاكانى ئەو پارتە هیچ شتێكیان لەسەر ئەم هێرشە بڵاونەكردووەتەوە.
لە 17ى حوزەیرانى رابردوو توركیا ئۆپراسیۆنێكى سەربازى لە دژى پەكەكە لە ناوچەكانى سنوورى هەرێمى كوردستان بڵاو كردووەتەوە و تەنانەت هێزى تایبەتیشى رەوانە كردووە، ئەم هەنگاوەى توركیایش ناڕەزایى لە لایەن عێراق و كۆمەڵگاى نێودەوڵەتى لێكەوتووەتەوە.