توركمان داوای پۆستی جێگری سەركۆمار دەكەن

0

Iraqi.Presidencyتوركمان داوای پۆستی جێگری سەركۆمار دەكەن

نووچەنێت-بەغدا

بەیاننامەیەك بەناوی سەرجەم هێزە توركمانییەكانی عێراقەوە، داوا لە فوئاد مەعسوم دەكات یەكێك لە جێگرەكانی بداتە پێكهاتەی توركمان.
لە بەیاننامەكەدا هاتووە: بۆ ئەوەی سەرجەم پێكهاتەكانی عێراق هەست بكەن رۆڵیان هەیە و پەراوێز نەخراوون، باشترە پۆستی سەرۆكایەتی كۆماری عێراق نوێنەری سەرجەم پێكهاتەكانی عێراقی تێدابێت.
بەپێی پێشنیارەكەی توركمانەكان، وا گونجاوە سەرۆك كۆمار كە كوردە چوار جێگری هەبێت (شیعەیەك، سوننەیەك، توركمانێك و مەسیحییەك) بۆ ئەوەی ئەو سەرۆكایەتییە نوێنەرێكی تەواوی سەرجەم پێكهاتەكانی گەلی عێراق بێت.
لە كۆتایی بەیاننامەكەدا داوا دەكەن لە دابەشكردنی پۆستە وزارییەكانیشدا ئینساف بە كەمینەكان بكرێت، چونكە ئەوانیش وەكو هەموو پێكهاتەكانی دیكە قوربانییان داوە و بگرە زیاتریش بوونەتە ئامانجی گرووپە “تیرۆریستییەكان”.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com