رۆژنامەى ئەخبارى لبنانى لە راپۆرتێكدا دەڵێ نوورى مالیكى و هاوپەیمانى فەتح هەوڵ دەدەن پاڵپشتى ئێران لە حكوومەتى مستەفا كازمى بكەنەوە، بۆ ئەوەى لە شەقام یان لە پەرلەمان حكوومەتەكە بخەن، كەچى لە بەرامبەردا سەرچاوەكان گوتوویانە ئەمریكا و ئێران بیر لە گۆڕینى كازمى ناكەنەوە، چونكە دەزانن ئێستا شوێنگرەوەیەكى نییە.
رۆژنامەى ئەخبار لە راپۆرتێكدا باس لەوە دەكات، بەهۆى ئەو گۆڕانكارییەى كە كازمى لە پۆستەكان كردوویەتى یەكەم بەركەوت لە نێوان ئەو و حزبە شیعەكان دروست بووە، بۆیە هەندێك لەلایەن شیعەكان بیر لەوە دەكەنەوە حكوومەتەكەى بخەن.
لە راپۆرتەكە ئاماژە بۆ ئەوە كراوە، نوورى مالیكى و هاوپەیمانى فەتح دەیانەوێ پاڵپشتى ئێران لە كازمى بكەنەوە، بۆئەوەى بتوانن لە شەقام یان لە پەرلەمان حكوومەت بڕووخێنن، بەگوێرەى راپۆرتەكە ئەمەیش هۆكارى سەردانى نوورى مالیكى سەرۆكى هاوپەیمانى دەوڵەتى یاسا بووە بۆ ئێران.
بەڵام سەرچاوەكان لە عێراقەوە گوتوویانە نە ئەمریكا و نە ئێران جارێ بیر لە گۆڕینى كازمى ناكاتەوە، بە تایبەتى دەزانرێ كە شوێنگرەوەیەكى نییە.