كۆمسیۆنى ئەوروپا داوایەكى عێراق فەرامۆش دەكات

0

هەرچەندە دوو مانگ لەمەوبەر عێراق داواى لە كۆمسیۆنى ئەوروپى كردووە ناوى لە لیستى رەشى ئەو وڵاتانەى مەترسیدارن بۆ پارەداكردنى تیرۆر و سپیكردنەوەى پارە بسرێتەوە، كەچى كۆمسیۆنەكە وەڵامى داواكەى نەداوەتەوە و ئەمڕۆ دووبارە فوئاد حوسێنى وەزیرى دەرەوەى عێراق داواكەى نوێ كردووەتەوە.

لەسەرەتاى مانگى تەمووز كۆمسیۆنى ئەوروپا عێراقى خستە لیستى ئەو وڵاتانە كە مەترسیدارن لەڕووى پارەداركردنى تیرۆر و سپیكردنەوەى پارە، ئەمەیش عێراقى نیگەران كرد و فوئاد حوسێن وەزیرى دەرەوەى عێراق بە فەرمى داواى لە كۆمسیۆنى ئەوروپا كرد ناوى عێراق لە لیستەكە بسڕێتەوە.

هۆكارى نیگەرانى عێراق بە شێوەیەكى سەرەكى بۆ ئەوە بوو، عێراق بە نیازە قەرز لە دەرەوە بكات و ئەم هەنگاوەى كۆمسیۆنى ئەوروپایش كاریگەرى بۆ سەر متمانەى عێراق دەبێت.

ئەمڕۆ وەزارەتى دەرەوەى عێراق لە بەیاننامەیەكدا ئاشكراى كردووە، تا ئێستا ئەوروپا وەڵامى داواكەى عێراقى نەداوەتەوە و بۆیە ئەمڕۆ لە كۆبوونەوەیەك كە لە برۆكسل لە نێوان فوئاد حوسێن و جوزى بۆریلى نوێنەرى باڵاى سیاسى كۆمسیۆنى ئەوروپا بەڕێوەچووە. دووبارە فوئاد حوسێن داواكەى ئاراستەى یەكێتى ئەوروپا كردووە.


لە بەیاننامەكە هاتووە هەر دوو لا تاوتوێى بابەتى سڕینەوەى عێراقییان لە لیستەكە كردووە، بەڵام تا ئێستا بڕیارى لەسەر نەدراوە.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com