رەحیم عەبوودى پەرلەمانتارى رەوتى حیكمە ئاشكراى كردووە، مستەفا كازمى سەرۆك وەزیرانى عێراق تا ئێستا 16 بەرپرسى باڵاى گوڕیوە لە كۆى 200 بەرپرس كە بە نیازە بیانگوڕێ. ئاشكرایشى دەكات بۆئەوەى رووبەڕووى رەخنەى حزبەكان نەبێتەوە كازمى گۆڕانكارییەكانى رەوانەى پەرلەمان ناكات.
رەحیم عەبوودى پەرلەمانتارى رەوتى حیكمە لە لێدوانێكى رۆژنامەوانى دەڵێ، لایەنە سیاسییەكانى عێراق لە گۆڕانكارییەكانى كازمى ناڕازیین و هەوڵ دەدەن، لە دژى ئەو شەقام بجوڵێنن.
عەبوودى باسى لەوە كردووە لە كۆى 200 بەرپرس تەنیا 16 گۆڕاون، كە زۆربەیان سەرۆكى دەستە و بریكارى وەزارەتەكان، هێشتا ئەوانى تریش ماون.
لە بەشێكى ترى لێدوانەكەى باس لەوە دەكات، كازمى نایەوێ تووشى كۆسپى حزبەكان بێت لەناو پەرلەمان بۆیە ناوەكان رەوانەى پەرلەمانى عێراق ناكات، بە هۆكارەیش بەرپرسە نوێییەكان بە وەكالەت پۆستەكان بەڕێوە دەبەن.