داعش بڕی جزیەی لە موسڵ دیاری كرد
دەوڵەی ئیسلامی لە نەینەوا داوا لە مەسیحییەكانی موسڵ دەكەن بۆ ئەوەی پارێزراوو سەربەرزانە لەچوارچێوەی دەوڵەی ئیسلامیدا بژین، دەبێت ساڵانە جزیە بدەن.
داعش دەڵێن مەسەلەی جزیە لە ئیسلامدا شتێكی نوێ نییە ئێمە جامان هێنابێت، بەڵكو لە قورئاندا فەرمان كراوە لە غەیرە مسوڵمانەكان وەربگیرێت.
داعش دەڵێت بڕی جزیەكە لە موسڵ 80 دۆلارە بۆ هەر ساڵێك بۆ ئەو مەسیحییانەی نایانەوێت مسوڵمان ببن.
لە روونكردنەوەكەی داعشدا هاتووە كە دەبێت مەسیحییەكان بزانن چیتر وەك جاران ئەوان لەگەڵ عێراقی یان سورییەكاندا ناژی، بەڵكو لەگەڵ مسوڵمانان و لە چوارچێوەی دەوڵەتی ئیسلامیدا دەژین.
داعش دەڵێت بۆچی لە ووڵاتانی غەیرە ئیسلامیدا بەناوی سەرانە و سەرپێچی و ئیقامە و بەخشینەوە بەشێوەی جیاواز پارە لە خەڵكی وەردەگیرێت كەس باسی ناكات، كەچی كاتێك باسی جزیە دەكەین هەموان دێنە دەنگ.
روونكردنەوەكەی دەوڵەتی ئیسلامی ئاماژە بە فەرەنسا دەكات كە باج لەو ئافرەتە مسوڵكانانە دەسەنن كە ئامادە نین لەچكەكانیان فڕێ بدەن و دەڵێت بۆچی ئەوان بۆیان هەیە پارە لە مسوڵمانان بسەنن بەڵام ئێمە بۆمان نەبێت پارە لە گاورەكان بسەنین.