هێزە عێراقییەكان سێ گەریلاى پەكەكەیان دەستگیر كردووە

0

ماڵپەڕى شەفەق نیوز لە سەرچاوەیەكى عێراقییەوە ئاشكراى كردووە، دوێنێ لە نزیك شنگال هێزە عێراقییەكان سێ گەریلاى پەكەكەیان گرتووە، كە یەكێكیان بەپێى یاساى عێراق داواكراو بووە و ویستوویانە لە شنگالەوە بەرەو خاكى سووریا بچن.


ماڵپەڕى شەفەق نیوز ئەمڕۆ هەواڵەكەى بڵاوكردووەتەوە و ناوى سەرچاوەكەى ئاشكرا نەكردووە كە گوتوویەتى، دوێنێ لە نزیك شنگال هێزێكى لیواى 72ى فرقەى 15ى سەربە فەرماندەیى ئۆپراسیۆنەكانى رۆژئاواى مووسڵ سێ چەكدارى پەكەكەیان گرتووە و كە ویستوویانە بەرەو خاكى سووریا بچن.


لە هەواڵەكەدا هاتووە یەكێك لە چەكدارەكان بەپێى مادەى چوارى یاساى تیرۆرى عێراق داواكراو بووە.


تا ئێستا هیچ یەكێك لە پەكەكە و سوپاى عێرا قبە فەرمى ئەو هەواڵەیان پشتڕاست نەكردووەتەوە.


ماوەى چەند مانگێكە بەهۆى پەكەكەوە توركیا هێرش دەكاتە سەر هەرێمى كوردستان و جیا لەمەیش لە یەكێك لە هێرشەكانى توركیا چەند ئەفسەرێكى سەربە هێزەكانى عێراق كوژراون و ئەم هێرشانەیش گرژییەكى زۆرى لەنێوان عێراق و توركیا دروست كردووە.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com