داعش زیاتر لە دوو ملیار دۆلار زیان لە توركیا دەدات
نووچەنێت-ئاژانسەكان
لە ئەنجامی سەرهەڵدانی شەڕەكانی 10 ی حوزەیران و رۆژانی دواییەوە، ئابووری توركیا زەبرێكی گورچكبڕی بەركەوتووە.
دوای سەرهەڵدانی جەنگی 10ی حوزەیران و كۆنترۆڵكردنی ناوچە سوننی نشینەكان لەلایەن داعشەوە، لەمپەر درووستبووە لەبەردەك گواستنەوەی كەلوپەل لە توركیاوە بۆ ناوەڕاست و باشووری عێراق. بەوەش ئاستی ئاڵوگۆڕی بازرگانی نێوان هەردوولا بەڕێژەی 19.5% دبەزیوە و بە پێی خەمڵاندنی شارەزایانی ئابووری، بەهۆی بێ سەروبەرییەكانی دوای 10ی حوزەیرانی عێراقەوە ئەمساڵ توركیا بەبڕی 2-2.5 ملیار دۆلار زیانی بەردكەوێت.