نوچە
ئەمڕۆ پەرلەمانی کوردستان بە دەنگی 70 پەرلەمانتار پێشنیازە یاسای ماف و ئەرکی نەخۆشی پەسندکرد.
لهدانیشتنی ئهمڕۆ (سێشهممه 15-9-2020)، پەرلەمانی کوردستان، پێشنیازە یاسای ماف و ئەرکی نەخۆشی پەسندکرد، کە لە 17 ماددە پێکهاتووە و چەندین مافی سەرەکی دەداتە نەخۆش.
بهپێی راگهیهنراوێكی پهرلهمانی كوردستان، ئامانجە سەرەکییەکانی پێشنیازەیاسای ماف و ئەرکی نەخۆش بهمشێوهیهیی خوارهوهیهوه:
– رێکخستنی ماف و ئەرکی نەخۆش
– بەرزکردنەوەی ئاستی هۆشیاریی نەخۆش سەبارەت بە ئەرک و مافەکانی
– پەرەدان و گەشەپێدانی کەرتی تەندروستی و پاراستن و دابینکردنی مافی نەخۆش
مافە سەرەکییەکانی نەخۆش:
– باشترین و نوێترین جۆری پشکنین و چارەسەری پێویست
– نەخۆش لە راگەیاندنەکان و سۆشیاڵمیدیا پیشان نەدرێت
– پزیشک لە یەک کاتدا تەنیا یەک نەخۆش دەبینێت
– وەرگرتنی رەزامەندیی نەخۆش پێش ئەنجامدانی نەشتەرگەری
– هیچ جۆرە زانیارییەکی نەخۆش بێ رەزامەندی نادرێتە کەس
– خستنەڕووی تێچووی نەخۆشخانە و چارەسەر بۆ نەخۆش
– میراتگر یان پارێزەری نەخۆش مافی سکاڵا و داوای قەرەبووی هەیە
ئەرکی نەخۆش:
– پابەندبوون بە یاسا و رێنماییەکان
– رێزگرتن لە کارمەند و دامەزراوە تەندروستییەکان
– پاراستنی کەلوپەل و ئامێرەکانی نەخۆشخانە
– پابەندبوون بە رێنمایی و ئامۆژگارییەکانی خزمەتگوزار
هاوكات پێشنیازە یاساکە، جەخت لە پاراستنی مافی نەخۆش دەکاتەوە، هاوكات دەبێت مافی پزیشک و کارمەندانی تەندروستیش بە باشترین شێوە پارێزراوبن.