پەرلەمانی کوردستان کۆدەبێتەوە

0

نوچەنێت

پەرلەمانی کوردستان کۆدەبێتەوە، خوێندنەوەی دووەم بۆ پڕۆژەیاسای لەئەستۆکردنی فەرمانبەران و ماف و ئەرکی نەخۆش دەکات.

بڕیارە دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ سێ شەممە، ١٥-٩-٢٠٢٠، پەرلەمانی کوردستان کۆببێتەوە و دەنگ لەسەر دووپڕۆژە یاسای گرنگ بدات.

پڕۆژەیاسای ماف و ئەرکی نەخۆش لە ١٧ ماددە پێکهاتووە و چەندین مافی سەرەکی دەداتە نەخۆش.

 مافە سەرەکییەکانی نەخۆش –

 -باشترین و نوێترین جۆری پشکنین و چارەسەری پێویست

 – نەخۆش لە راگەیاندنەکان و سۆشیاڵمیدیا پیشان نەدرێت – پزیشک لە یەک کاتدا تەنیا یەک نەخۆش دەبینێت

 -وەرگرتنی رەزامەندیی نەخۆش پێش ئەنجامدانی نەشتەرگەری 

– هیچ جۆرە زانیارییەکی نەخۆش بێ رەزامەندی نادرێتە کەس

 – خستنەڕووی تێچووی نەخۆشخانە و چارەسەر بۆ نەخۆش 

– میراتگر یان پارێزەری نەخۆش مافی سکاڵا و داوای قەرەبووی هەیە 

ئەرکی نەخۆش 

– پابەندبوون بە یاسا و رێنماییەکان

 – رێزگرتن لە کارمەند و دامەزراوە تەندروستییەکان

 – پاراستنی کەلوپەل و ئامێرەکانی نەخۆشخانە 

– پابەندبوون بە رێنمایی و ئامۆژگارییەکانی خزمەتگوزار پێشنیازە یاساکە جەخت لە پاراستنی مافی نەخۆش دەکاتەوە، بەڵام ئاماژە بەوەشدەکات دەبێت مافی پزیشک و کارمەندانی تەندروستیش بە باشترین شێوە پارێزراوبن. 

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com