بەهۆی کەمتەرخەمی فەرماندەکان، دوای شەهید بوونی 13 پێشمەرگەو برینداربوونی 40 پێشمەرگە، داعش پاشەکشە بەپێشمەرگە دەکات

0

پێشمەرگەبەهۆی کەمتەرخەمی فەرماندەکان، دوای شەهید بوونی 13 پێشمەرگە و برینداربوونی 40 پێشمەرگە، داعش پاشەکشە بەپێشمەرگە دەکات

نوچەنێت

بەهۆی نەبوونی هەماهەنگی لەنێوان هێزەکانی پێشمەرگە، دوای ئەوەی گەڕەکەکانی جەلەولا لە چەکدارانی داعش پاکدەکرێتەوە، جارێکی تر داعش کۆنترۆڵی جێگە لەدەستچووەکانی دەکاتەوەو پاشەکشە بە پێشمەرگە دەکات.

سەرچاوە ناڕەسمییەکان ئەوە دەخەنەڕوو، دوێنێ هێزێکی پێشمەرگە بەمەبەستی پاککردنەوەی گەڕەکی تەجنید لەچەکدارانی داعش، لەچوار لاوە پێشڕەوی دەکەن و دەتوانن پاشەکشە بە چەکدارانی داعش بکەن، بەڵام دوای کۆنترۆڵکردنی ئەو گەڕەکە، هیچ هێزێکی پشتیوانی ناگاتە پێشمەرگە ‌هێرشبەرەکان و بەوهۆیەوە بەناچاری پاشەکشەدەکەن.

هەر ئەمرۆش مستەفا سەید قادر وەزیری پێشمەرگەی كوردستان، بەمەبەستی لێکۆڵینەوە لەهۆکاری پاشکەشەی پێشمەرگە، سەردانی جەلەولای كرد و لەگەڵ فەرماندەکانی پێشمەرگە کۆبووەوە، لە كۆبوونەوەكەدا باس لەوە كراوە، پێشمەرگە تا دوای تەواوبوونی جەژنی رەمەزان، هێرش نەكات و تەنیا لە حاڵەتی بەرگریدا بمێنێتەوە.

بەپێی زانیارییەکان، وەزیری پێشمەرگە مەبەستیەتی تا ئەوکاتەی بۆ هێرش نەکردن دیاریکردووە، لێکۆڵینەوەی تەواو بکات و سزای سەرجەم فەرماندە کەمتەرخەمەکان بدات.

دوێنێ لەهەڵمەتی پاککردنەوەی گەڕەکانی جەلەولا لەداعش، 13 پێشمەرگە شەهید بوون و 40پێشمەرگەی دیکەش بریندار بوون.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com