نەسروڵڵا ترسی لە روخاندنی مزگەوتی ئەقسا هەیە
نووچەنێت-ئاژانسەكان
حەسەن نەسروڵڵا ترسی خۆی ناشارێتەوە لەوەی مزگەوتی بەناوبانگی ئەلئەقسا لە قودس بڕوخێنرێت.
ئەمڕۆ لە رێوڕەسمی رۆژی جیهانی قودسدا حەسەن نەسروڵڵای ئەمینداری گشتی حیزبوڵڵا لەسەر زۆر تەوەر قسەی كرد، لەناویاندا هەڵسوكەوتەكانی داعش لە عێراق.
حەسەن نەسروڵڵا بە توندی ئیدانەی رووخاندنی كەنیسەی مەسیحییەكانی كرد لەلایەن داعشەوە و مسوڵمانانی بێبەری كرد لەو كردەوانە.
نەسرڵڵا گوتی ترسم هەیە روخاندنی كەنیسەكان ئامادەیی بە كەسانێك ببەخشێت لەوەی هەوڵی رووخاندنی مزگەوتی ئەلئەقسای شاری قودس بدەن.
رۆژی جیهانی قودس لەلایەن ئیمام خومەینییەوە وەك كۆتا هەینی هەموو رەمەزانێك دیاری كراوە.