نوچە
نوێنەری نەتەوەیەکگرتوەکان لە عێراق دەڵێت، ئەگەر ھەڵبژاردنەکان دوابخرێن عێراق رووبەڕووی ھەڕەشەیەکی زۆر گەورە دەبێتەوە.
ئەمڕۆ یەکشەممە 13-9-2020، جنین هانس پڵاسخارت، نوێنەری نەتەوەیەکگرتوەکان لە عێراق سەردانی ئایەتوڵڵا عەلی سیستانی، مەرجەعی باڵای شیعەکانی کرد و دواتر لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: ئەگەر ھەڵبژاردنەکان دوابخرێن یان ئامادەکاری تەواو بۆ ھەڵبژاردنەکان نەکرێت و وەڵامی داخوازییەکانی خەڵکی نەدەنەوە، عێراق رووبەرووی ھەڕەشەیەکی زۆر گەورە دەبێتەوە.
پڵاسخارت گوتیشی: ئایەتوڵا سیستانی داوای لە حکومەتی عێراق کردووە، کۆنترۆڵی چەکی نایاسایی بکات و زوو ھەیبەت بۆ حکومەت بگەڕێنێتەوە.
پلاسخارت ئاماژەی بەوەدا، کە “دواخستنی ھەڵبژاردنەکان یان ئەنجامدانی ھەڵبژاردنەکان بە شێوەیەك کە لەگەڵ داخوازییەکان و قۆناغەکەش نەگونجێت، عێراق دەخاتە بەردەم ھەڕشەییهكی زۆر گەورە. سیستانیش داوای لە حکومەت کرد، کە کار بکات بۆ گەڕاندنەوەی رێز بۆ دەوڵەت و ھەموو چەکە نایاساییەکان بخاتەوە ژێر دەستی خۆی، ئەدا و کاری ھێزە ئەمنیەکان باشتر بکات. کار بکات بۆ کۆنترۆڵکردنی سنوورەکان.
پلاسخارت دەشڵێت، هەروەها سیستانی داوای لە حکومەتی عێراق کرد، دۆسییهكانی گەندەڵی بکاتەوە، بەمەش ناو و دۆسیەی ئەو کەسانەی، کە تاوانی گەورەیان ئەنجامداوە و خەڵکیان تیرۆر کردووە، ئاشکرا بکات. واتە سەماحەتی سیستاتی داوای داپەروەری و بەرپرسیارێتی کرد”.