پەرلەمانتارێك: کاری قاچاخ لە دەروازەی باشماخ داهاتی کەمکردۆتەوە

0

شلێر سەعید 

پەرلەمانتارێك رایدەگەیەنێت، ئەو كاری قاچاخچێتیەی هەیە لە سنورەكان بەتایبەت لە سنوری باشماخ، كاریگەری هەیە لەسەر ئابوری وڵات و كەمكردنەوەی داهات.

دەروازەی باشماخ بە یەکێک لە دەروازە سەرەکییەکانی هەناردەی ئێران بۆ هەرێمی کوردستان دادەنرێت، بەگوتەی محەممەد دەرەوەزمی، سەرۆکی رێکخراوی بازرگانی پارێزگای سنە، 83٪ـی هەناردەی ئەو پارێزگایە لەڕێگەی سنووری باشماخەوەیە.

فەرید حەقپەنا، بەڕێوەبەری گومرکی باشماخی مەریوانیش ئاماژە بەوە دەکات، لە 5ـی مانگی رابردوودا، 71 هەزار و 963 بارهەڵگر لەو دەروازە سنوورییەوە هاتووچۆیان کردووە.

لەلێدوانێكی تایبەتدا ڕێبوار عەبدولڕەحیم، لە سەرۆكی لیژنەی په‌یوه‌ندییه‌كان و ره‌وه‌ندی كوردستانی، لە پەرلەمانی كوردستان، بە نوچەی ڕاگەیاند: ئەو كاری قاچاخچێتیەی هەیە لە سنورەكان بەتایبەت لە سنوری باشماخ، ئەو جۆرە قاچاخچیانەش كاریگەری هەیە بەسەر ئابوری وڵات و كەمكردنەوەی داهات و هاوكات لە دەرەوەی یاسا و ڕێساكانە و پێچەوانەی ئەو بڕیارانەیە لەلایەن وەزارەتی كشتوكاڵ و ناوخۆوە دەردەچێت، لەبارەی ڕێكخستنی بازرگانی و لە گومرگەكان.

گوتیشی، ئەو شتانەی بە قاچاخ هاوردە دەكرێت بابەتی خواردەمەنین زیاتر و ئەوەش جگە لەوەی باج نادەن و بەقاچاخ دێت خاڵێكی گرنگ ئەوەیە ئەو كەلوپەلانە پشكنینیان بۆ ناكرێت بۆیە زۆربەی جار هێلكە و خواردەمەنی دیكەی وەك ماست و شیری بەسەرچووە ئەوەش زیانی تەندروستی لێدەكەوێتەوە.

ڕێبوار عەبدولڕەحیم ئاماژەی بەوەشكرد، كە لیژنەكەیان لەم بارەوە ڕاپۆرتیان داوە بە سەرۆكایەتی پەرلەمان و سەرۆكایەتی پەرلەمان، لیژنەی دارایی ڕاسپاردووە سەردانی گومرگەكان بكەن و كەموكوڕییەكان دەستنیشان بكەن، هەروەها لیژنەكەش لە دوێنێوە دەستیان بە بەدواداچوون كردووە.

هەروەها لەمبارەوە علی حمە ساڵح لەپەیجی تایبەتی خۆیدا نوسیوەتی “لە شەش مانگی كۆتایی 2019 ( كابینەی نۆیەم) قاچاغی جگەرە لە 81% زیادی كردووە.

ئاماژەی بەوەشداوە”لەئەنجامی بەدواداچونێك بۆ جگەرەی قاچاغ لەشەش مانگی كۆتایی ساڵی 2018 ەدا، قاچاخ نیە یان زۆر كەمە وجگەرەی هاتوو ( ملیۆنێك و 692 هەزارو 226) كارتۆن بە فەرمی لە باشماخەوە داخڵ بوە.”

ئاشكراشیكردوە”لە شەش مانگی كۆتایی 2019 دا قاچاخی دەستپێدەكات، ھاتنی جگەرە زۆر كەمدەبێت، (322 هەزارو 574) كارتۆن داخڵی هەرێمی كوردستان بووە و واتە بەبەراوردی ئەم دوو ژمارەیە ٨١٪‏ جگەرە بە قاچاخ داخڵبوە و داھاتی گومرگی جگەرەش بەھۆی قاچاغی تەنیا لە باشماخ، ( 54 ملیۆن و 786 هەزارو 80) دۆلار كەمیكردووەگ

رونشیكردوەتەوە”قاچاغی و فێڵ و كۆمپانیاكاری لەسەرجەم خاڵە سنوریەكان ھۆكارێكی گەورەن بۆ گرفتی موچەو قەیرانی دارایی”

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com