پارە بۆ پەنابەرانی كەمپی شیڤچناركێ تەرخان دەکرێت

0

نوچە

پارێزگاری دهۆك رایدەگەیەنێت، بڕی دوو ملیار و 175 ملیۆن دیناری بۆ پەنابەرانی كەمپی شیڤچناركێ تەرخان کردووە.

ئەمڕۆ یەکشەممە 13-9-2020، عەلی تەتەر، پارێزگاری دهۆك، لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایەگەیاند: دوای سەردانی بۆ قەزای ئامێدی و دانانی بەردی بناخەی نەخۆشخانەی 100 قەرەوێڵەیی، كە بڕی 53 ملیار دیناری بۆ تەرخان كراوە، سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان بڕیاری لەسەر جێبەجێكردنی كۆمەڵێك پرۆژەی دیكەدا”.

بە گوتەی پارێزگاری دهۆک، حكومەتی هەرێمی كوردستان، بڕی دوو ملیار و 175 ملیۆن دیناری بۆ ئەو پەنابەرانە تەرخانكردووە، كە لە ئێران و توركیاوە گەڕاونەتەوە.

بڕیارە هەرخێزانێك، بڕی 25 ملیۆن دیناری بۆ خەرج بکرێت و پارچەیەك زەویشیان لە سنووری شارەوانی ناحیەی شیلادزێ بۆ دابین بکرێت.

پارێزگاری دهۆك ئاماژەی بەوەشدا، “سەرۆكی حكومەتی هەرێم، رەزامەندی لەسەر هەموو ئەو پرۆژانە نیشانداوە كە ناحیەی شیلادزێ پێشكەشی كردوون و بڕی تێچوویان نزیكەی 9 ملیار دینارە. پێشموایە ئەوە زۆرترین بڕی پارەیە بۆ ناحیەیەك خەرجكرابێت كە پرۆژەكانی رێگەوبان، ئاو، كارەبا، رێگەی گوندەكان، قیرتاوكردنی كۆڵانەكانی نێو كۆمەڵگەكان، نۆژەنكردنەوەی قوتابخانەكان، چارەسەركردنی كێشەی كارەبا دەگرێتەوە. هەروەها ئاسانكاری بۆ كردنەوەی هەندێك بەڕێوەبەرایەتی و زیادكردنیان دەكرێت. رەنگە زۆر شتی دیكەش هەبێت لەكاتی خۆیدا رایدەگەیەنین”.

عەلی تەتەر پێیوایە، كارێكی باش بۆ ناحیەی شیلادزێ و كۆمەڵگە و گوندەكانی دەوروبەری دەكرێت و گوتیشی “هەموو كوردستان بۆ ئێمە وەكو یەكە، بەڵام ئەو ناحیەیە جیاوازە و تاقە دەڤەرە دەستی خزمەتگوزاریی پێنەگەییشتووە. بەهۆی بوونی شەڕی نێوان پەكەكە و توركیا هیچ گوندێكیان ئاوەدان نەكراوەتەوە، بۆیە لەسەر حكومەتی هەرێمی كوردستانە گرنگی زیاتری پێبدات. خوازیاریشین خەڵكی ناوچەكە رەوشەكە لە بەرچاو بگرن، چونكە بوونی پەكەكە واینەكردووە ئەو گوندانە ئاوەدان بكرێنەوە و خەڵك لە گوندەكانیان سوودمەند بن”.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com