دەبێت فوئاد مەعسوم رەگەزنامە بریتانییەكەی هەڵبوەشێنێتەوە

0
محەممەد خۆشناو، عومەر شێخموس، جەلال تاڵەبانی، فوئاد مەعسوم و عادل موردا 1978

محەممەد خۆشناو، عومەر شێخموس، جەلال تاڵەبانی، فوئاد مەعسوم و عادل موردا 1978

دەبێت فوئاد مەعسوم رەگەزنامه بریتانییەكەی هەڵبوەشێنێتەوە

نووچەنێت-ئەلعەرەبیە

پرسی دوو رەگەزنامەیی (عێراقی و بریتانی) سەرۆك كۆماری نوێی عێراق، بابەتی گەرم و میدیا و تۆڕە كۆمەڵایەتییەكانە.
بەپێی ماددەی 18ی دەستووری عێراق، هەر هاووڵاتییەكی عێراقی ئازادە لەوەی رەگەزنامەی ووڵاتێكی دیكەشی هەبێت، بەڵام ئەوانەی پۆستی باڵاوی سیاسی و ئەمنی دەگرنە ئەستۆ، دەبێت واز لە هەر رەگەزنامەیەكی غەیری رەگەزنامەی عێراقی بهێنێت.
تا ئێستا هەریەكە لە فوئاد مەعسومی سەرۆك كۆمار و حەیدەر عیبادی جێگری سەرۆكی پەرلەمانی عێراق هەڵگری رەگەزنامەی بیانین.
تا ئێستا هیچ یەك لەو دوانە بە فەرمی لێدوانیان لەو بارەیەوە نەداوە كە ئاخۆ واز لە رەگەزنامە بیانییەكانیان دێنن یان نا

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com