5 پێشمەرگە بەهەڵە دەچنە ناو مۆڵگەکانی داعش و شەهید دەکرێن

0

peshmarga__2012_07_31_h13m6s30__BJ5 پێشمەرگە بەهەڵە دەچنە ناو مۆڵگەکانی داعش و شەهید دەکرێن

نوچەنێت

لەدوای ئەوەی بەمەبەستی جێگۆڕکێ لەگەڵ چەند پێشمەرگەیەکی تر بەرەو رەبیعە بەڕێدەکەوتن، پێنج پێشمەرگەی فەرماندەیی سپیلک دەکەونە بۆسەی چەکدارانی داعش، زانیارییەکان ئەوەدەخەنەڕوو، ئەو پێشمەرگانە بەر دەستڕێژی گولەی چەکدارانی داعش کەوتوون و شەهید بوون.

سەرچاوەکانی هەواڵ لەسەنگەرەکانی پێشەوەی پێشمەرگەوە، رایانگەیاند، ئەمڕۆ هەینی5  ی فەرماندەیی سپیلک بە ئۆتۆمبێلێکی جۆری پێکابەوە بەمەبەستی جێگۆڕکێ لەگەڵ هێزێکی تری پێشمەرگە بەرەو رەبیعە بەڕێکەوتوون، بەڵام بەهەڵە چونەتە ناو مۆڵگەکانی داعش، و بەهۆی دەستڕێژی گولەی داعشەوە شەهیدکراون.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com