ئایا كازمى دەتوانێ كێشەكانى بەغدا وهەولێر چارەسەر بكات؟

0

ماڵپەڕى “ساسە پۆست” ئەمڕۆ ئەو پرسیارەى سەرەوەى كردووە و بە راپۆرتێك هەوڵى داوە وەڵامى بداتەوە و لە پوختەكەیدا دەڵێ ئەو پاڵپشتییە نێودەوڵەتییەى بۆ كازمى هەیە دەتوانێ وا بكات چارەسەرى كێشەكانى نێوان بەغدا و هەولێر بكات و لە هەمان كاتیشدا دەڵێ هەندێك خەسڵەت لە كازمى هەیە سەركردایەتى كورد دەتوانێ متمانەى پێ بكات لەوانە عەلمانییە و سەربە حزبەكانى شیعە نییە.


راپۆرتەكەى ساسە پۆست بەوە دەست پێ دەكات كە مستەفا كازمى سەرۆك وەزیران كوردى بێ ئومێد نەكردووە، چونكە ئەوان بوون بەر لە هەموو لایەنەكانى ترى عێراق متمانەیان پێداوە بۆئەوەى ببێتە سەرۆك وەزیرانى عێراق.

بۆیە لەكارنامەى وەزارەتەكەى كە پێشكەشى پەرلەمانى كردووە، بەڵێنى ئەوەى داوە جیاوازى لە نێوان هاووڵاتییان ناكات بە كوردیشەوە، دواتریش وەك راپۆرتەكە دەڵێ كازمى بڕیارى داوە مانگانە 320 ملیار دینار بۆ فەرمانبەرانى هەرێم بنێرێ.


جیا لەمە لە راپۆرتەكە هاتووە، كورد نیازی رێككەوتنیان هەیە و دەیانەوێ كێشەكانیان چارەسەر بكرێت، دواتریش دەڵێ هەندێك خاڵ هەیە وا دەكات كورد متمانە بە كازمى بكەن لەوانە:


1- پاشخانێكى عەلمانى هەیە
2- سەر بە حزبە شیعەكان نییە
3- دەیەوێ پشت بە دەستوور ببەستێ.
4- پاڵپشتێكى نێودەوڵەتى هەیە

سەرەڕاى ئەمەیش راپۆرتەكە ئەوە لە بیر ناكات ئەگەر كازمیش بیەوێ كێشەكانى نێوان هەولێر و بەغدا چارەسەر بكات، ئەوا كۆمەڵێك ئاستەنگ هەن لەوانە:


1- حزبەكانى شیعە نایانەوێ لەگەڵ هەرێم رێك بكەوێ
2- ئێران دەیەوێ بە بودجە بەغدا فشار بخاتە سەر كورد
3- چەندان كێشەى قووڵى تر لە عێراق هەیە.


جیا لەو لایەنە ئەرێنى و نەرێنییانە، راپۆرتەكە بە كورتى ئاماژە بۆ ئەوەیش دەكات نێوانى كورد و كازمى لە دوو حاڵەت تێكدەچێ :


1- ئەگەرهاتوو كازمى ویستى بچێتە ناو هەڵبژاردن
2- ئەگەرهاتوو گوێڕایەڵى حزبەكان بێت و لە هەرێمى كوردستان توند بكات و هەوڵ بدات دەسەڵاتەكانى سنووردار بكات.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com