نوچەنێت
سێ منداڵ لەکاتی مەلەکردندا لە زێی گەورەی قەزای خەبات، خنکان.
رۆژی هەینی ١١-٩-٢٠٢٠، سێ منداڵی تەمەن(٩،١٠ و ١١) ساڵ، کە خزمی یەکترن لەکاتی مەلەکردندا لە ئاوی زێی گەورەدا خنکان.
ئەگەرچی تا ئێستا چەندین حاڵەتی لەمجۆرە روویداوە، گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی بەرگری شارستانی هەولێر دەڵێت: چەندین جار هاوڵاتیانمان ئاگادار کردووەتەوە، کە ئاوی زێی گەورە بۆ مەلەکردن گونجاو نییە، بەڵام بەداخەوە هاوڵاتیان پابەند نابن. تەنیا لەمساڵدا (٧) حاڵەتی خنکان هەیە.
هاوکات داوا لە هاوڵاتیان دەکات، کە بەهیچ جۆرێک منداڵ و مێردمنداڵەکانیان بە تەنیا نەنێرن بۆ مەلەکردن، بەپێچەوانەوە رووداوی نەخوازراوی لێدەکەوێتەوە.