شلێر سەعید
ئەندامێی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، تا ناكۆكی هەبێت لە نێوان هەرێم و بەغدا دووژمن دەستڕۆیشتو دەبێت بۆیە نابێت ڕێگە بەوان بدەن دەبێت رێکبکەون و كێشەكان چارەسەر بكەن پێكەوە.
هەرێم و بەغدا بەهۆی چەندین كێشەوە دووركەوتنەوە لە نێوانیان روویدا بەم هۆیەشە عێراق چەندین بڕیاری دەركرد لە دژی كوردستان كە گرنگترینیان بڕینی موچەی فەرمانبەران بوو، بەڵام لەم دوایانە بە هۆی گفتوگۆكانی نێوان هەردوولا و سەردانی سەرۆكی هەرێم، نێچیرڤان بارزانی بۆ بەغدا و دواتر رێککەوتنی سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان، مەسروور بارزانی و سەرۆکوەزیرانی عێڕاق، مستەفا کازمی هەنگاوەکانی چارەسەر کردنی کێشەکان و زیاتر کردنی پەیوەندی نێوان هەردوولا، دۆخەکەی گۆڕیوە.
لە لێدوانێكی تایبەت بە نوچە، بەدر زیادی، لە كوتلەی سائیرون و ئەندامی لیژنەی ئاسایش و بەرگری، ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، لەبارەی گرنگی هەماهەنگی هەرێم بەغدا، ڕایگەیاند: هەماهەنگی نێوان هەرێم و بەغدا زۆر پێویستە لە ئێستادا و زۆر لە كێشەكانی نێوان حكومەتی هەریم و فیدراڵ چارەسەر دەكات، گەر لێكتێگەیشتن هەبێت لەنێوان هەردوولا ئەو كاتە دەتوانن پێكەوە پارێزەری خاكی عێراق بن.
بەدر زیادی گوتیشی، گەر هەماهەنگییەكی بەهێزهەبێت پەیامێك دەبێت بۆ هەموو ئەوانەی دەیانەوێ نەوە بەكاربهێنن بۆ زیان گەیاندن بە وڵاتەكەمان.
بەدر زیادی ئاماژەی بەوەشكرد، پێویستە وەك یەك گروپ كاربكەن بۆیە هەموكات دەڵێن تا ناكۆكی هەبێت لە نێوان هەرێم و بەغدا دووژمن دەستڕۆیشتو دەبێت بۆیە نابێت ڕێگە بەوان بدەن و دەبێت رێبکەون و كێشەكان چارەسەر بكەن پێكەوە.