پرۆژەیەكى عێراق و كوێت لایەنە شیعەكان توڕە دەكات

0

بەهۆى دەسپێكردنى پرۆژەى هێڵى شەمەندەفەرى بەستنەوەى عێراق بە كوێت، لایەنە شیعەكان توڕەن و بیانووى ئەوە دەهێننەوە، ئەو پڕۆژەیە بەندەرى فاو لاواز دەكات، كەچى هەندێك لایەنى تر ئەم بیانووە بە لاواز دەزانن و پێیانوایە ئەوانەى ئەو بیانووە دەهێننەوە هەر خۆیان لە بەرژوەندى ئێران رێگرییان لە تەواوبوونى بەندەرى فاو كردووە.


ماڵپەڕى “عربى 21” لە راپۆرتێكدا باس لەوە دەكات پرۆژەى بەستنەوەى عێراق بە كوێت لە رێى هێڵى شەمەندەفەرەوە بۆ گواستنەوەى كەلوپەل، دەنگدانەوەى جیاوازى دروست كردووە و هەندێك بە كارێكى ئاسایى و ستراتیژى دەزانن و هەندێكى تریش بە پرۆژەى “دوژمن” ناوى دەبەن.


ئەوانەى دژ بە پرۆژەكەن بیانووى ئەوە دەهێننەوە، ئەم پرۆژەیە رێگە نادات بەندەرى فاو تەواو بێت. عودەى عەواد لە هاوپەیمانى فەتح یەكێكە لەوانە و گوتوویەتى دەبێت ئەم پرۆژەیە بە “دوژمن” بناسرێت.

حەسەن فەدعەم جەنابى كە پەرلەمانتارێكى ترە، ئەو پرۆژەیەى بە ئاسایى و گرنگ زانیوە و گوتوویەتى لە پێگەى گرنگى ستراتیژى عێراقەوە سەرچاوە دەگرێ. جەنابى باس لەوەیش دەكات ئەوانەى رێگرى لەو پرۆژەیە دەكەن هەر ئەوانن لە بەرژوەندى وڵاتانى تر رێگەنادەن پرۆژەى بەندەرى فاو تەواو بێ.


ماوەیەك لەمەوبەر راپۆرتێكى بیانى ئاشكراى كرد بوو، ئێران فشار دروست دەكات بۆئەوەى بەندەرى فاوى عێراق تەواو نەبێت، بۆئەوەى زیان بە بەرژوەندى گواستنەوەى خۆى نەگات.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com