دواى ئەمریكا ئەڵمانیایش هێزەكانى لە عێراق دەكێشێتەوە

0

حكوومەتى ئەڵمانیا رەزامەندى دا بۆئەوەى بەشێك لە هێزەكانى لە عێراق بكێشێتەوە و ژمارەى سەربازانى لەم وڵاتە لە 700 سەربازەوە بۆ 500 كەم بكاتەوە. ئەم بڕیارەى حكوومەتى ئەڵمانیایش چەند كاتژمێرێك دواى بڕیارەكەى وەزارەتى بەرگرى ئەمریكا دێ.


رۆژنامەى شەرق ئەوسەت ئەمڕۆ لە راپۆرتێكدا باس لە وردەكارى كشانەوەى هێزەكانى ئەمریكا و ئەڵمانیا دەكات و دەڵێ حكوومەتى ئەڵمانیا رەزامەندى داوە لەوەى بەشێك لە هێزەكانى لە عێراق بكێشێتەوە.

بەگوێرەى ئەو زانیارییانەى بڵاوكراونەتەوە، پێشتر ئەڵمانیا فڕۆكەى جۆرى تۆرۆنادۆى لە عێراق كێشاوەتەوە و ئێستایش بەنیازە ژمارەى سەربازەكانى لە 700 وە بۆ 500 سەرباز كەم بكاتەوە.

ئەنیگرێت كرامپ كارنباوەر وەزیرى بەرگرى ئەڵمانیا لەسەر ئەم بابەتە گوتوویەتى، وێراى پەتاى كۆرۆنا كەچى داعش لە چالاكییە تیرۆرییەكانى خۆى بەردەوامە، بۆیە دەبێت فشارى سەربازى زیاترى بخرێتەسەر.

وەزیرى بەرگرى ئەڵمانیا باسى لەوەیش كردووە، حكوومەتى عێراق دەیەوێ مەشقى هێزەكانى لە رێى هاوپەیمانى باكوورى ئەتڵەسى”ناتۆ” بەردەوام بێت و ئەڵمانیایش پشكدارى لەم مەشقە دەكات.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com