سبەی کازمی سەردانی هەولێر دەکات

0

نوچە

سبەی (رۆژی پێنجشەممە 10-9-2020) مستەفا کازمی، سەرۆکوەزیرانی عێراق سەردانی هەولێر دەکات.

بەگوێرەی زانیارییەکان، سبەی کازمی سەردانی هەلێردەکات و لە سەردانەکەیدا، لەگەڵ بەرپرسانی باڵای هەرێمی کوردستان کۆدەبێتەوە و پەیوەندییەکانی نێوان بەغدا و هەولێر تاوتوێ دەکرێن.

رۆژی سێشەممە 8ی ئەیلوولی 2020 مستەفا کازمی، سەرۆکوەزیرانی عێراق لەگەڵ شاندی هەرێمی کوردستان بە سەرۆکایەتیی قوباد تاڵەبانی لە بەغدا کۆبووەوە. بەپێی راگەیێندراوی کۆبوونەوەکە، کازمی لەو کۆبوونەوەیەدا جەختیکردووەتەوە لە هاوئاهەنگیی تەواو لەنێوان حکومەتی عێراق و حکومەتی هەرێمی کوردستان لە هەموو بوارە جیاوازەکاندا.

هەروەها تاوتوێی ئەو ئاڵنگارییانە کراوە، کە رووبەڕووی عێراق بوونەتەوە بەهۆی دابەزینی نرخی نەوت و بڵاوبوونەوەی پەتای کۆرۆنا.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com