پەرلەمانتارێک داوای دانوستانەكان لەسەر بودجەی ساڵی داهاتوو دەکات

0

ئەسعەد مورادی

ئەندامێکی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، پێویستە دانوستانەكان لەسەر بودجەی ساڵی داهاتووش بكرێت.

سەرلەبەیانیی رۆژی سێشەممە 8-9-2020، شاندێکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە سەرۆکایەتی قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی حکومەت، گەیشتە بەغدا. شاندەکە لە هەمان رۆژدا، بەجیا لەگەڵ عەلی عەللاوی، وەزیری دارایی و مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراق کۆ بووەوە و تاوتوێی بەشەبودجەی هەرێمی کوردستان و پرسە ئابوورییەکانی دیکەی کرد.

ئەمڕۆ چوارشەممە 9-9-2020، ماڵپەڕی (ئەلعەرەبی جەدید) لە زاری سەرچاوەیەکەوە بڵاوی کردووەتەوە، کە سەردانی شاندەکەی هەولێر بۆ بەغدا چەند رۆژێک دەخایەنێت و کۆبوونەوەکانی لەگەڵ بەرپرسانی حکوومەتی عێراق، بەردەوام دەبێت.

لە لێدوانێکی تایبەت بە نوچە، شیروان میرزا، ئەندامی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، لەبارەی رێککەوتنی نێوان هەرێم و بەغدا راگەیاند: پێشتر رێككەوتنێك لە نێوان هەولێر و بەغداد راگەیەندراوە و پێویستە وەفدی هەرێم بۆ تەواوكردنی رێككەوتنەكە، کە لە ئێستادا حكومەتی عێراقی سەرقاڵی ئامادەكردنی بودجەی ساڵی 2021 و وابڕیاریشه‌ په‌سه‌ند كردنی بودجه‌ بۆ سێ ساڵ بێت، دانوستان بکات.

شیروان میرزا دەشڵێت، رێككەوتنەكەی هەرێم و بەغداد لەسەر پرسی نەوت و داهاتی خاڵە سنورییەكان و داهاتی ناوخۆ دەبێت و دانوستانەكان گشتگیر دەبن.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com