كاریگەری كشانەوەی هێزەکانی ئەمریكا لەسەر عێراق

0

شلێر سەعید
پەرلەمانتارێکی عێراقی دەڵێت، كشانەوەی هێزەكانی ئەمریكا لە عێراق كاریگەری نەرێنی هەیە، بەڵام لەكۆتایی دا دەبێت عێراق پشت بەخۆی ببەستێت.

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا، ئەمڕۆ رایدەگەیەنێت هێزەکانیان لە عێراق کەم دەکاتەوە
بەرپرسێکی باڵای ئیدارەی ترەمپ رٍایگەیاند رۆژی چوارشەممە ترەمپ بڕیاری کەمکردنەوەی هێزەکانی ئەمریکا لە عێراق، رادەگەیەنێت. دوای ئەو راگەیاندنە، راگەیەندراوێکی دیکەی دەبێت سەبارەت بە کەمکردنەوەی هێزەکانی ئەمریکا لە ئەفغانستانیش

لە لێدوانێكی تایبەت بە نوچە، بەدر زیادی، لە كوتلەی سائیرون و ئەندامی لیژنەی ئاسایش و بەرگری، ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، لەبارەی كاریگەرییەكانی كشانەوەی هێزی ئەمریكا لە عێراق رایگەیاند: كشانەوەی هێزەكانی ئەمریكا لەسەر داوای زۆرینەی كوتلەكان لە پەرلەمان بڕیاری لەسەردرا، كە هەموو هێزەكانی ئەمریكا بكشێنەوە، بەڵام تا ئێستا ئەو بڕیارە بەتەواوی جێبەجێنەكراوە و هێشتا هێزی ئەمریكا لە عێراقە بەهەموو توانا و چەك و فڕۆكەكانییەوە.

بەدر زیادی گوتیشی، لە ئێستادا عێراق دەتوانێت بە ئەركی خۆی هەستێت و لەم نزیكانە جەیشی عێراق خۆیان كۆدەكەنەوە بۆ ڕوبەڕووبۆنەوەی داعش. ئاماژەی بەوەشكرد، كشانەوەی هێزەكانی ئەمریكا لە عێراق كاریگەری نەرێنی هەیە، بەڵام لەكۆتایی دا دەبێت عێراق پشت بەخۆی ببەستێت، پارێزگاری بكات لەوڵات بێ دەست تێوەردانی دەرەكی.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com