پەرلەمانتارێک: حکومەت پێویستی بە قەرزە

0

شلێر سەعید 

ئەندامێکی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، کاتی دیاریکراو بە کۆتایهاتنی یاسا بەرکارەکە تا گەیشتنی یاسای بودجە بە پەرلەمان تەواو دەبێت.

 دەبێ حکومەتی عێراق پێش رۆژی 15ی تشرینی یەکەمی 2020 پرۆژە یاسای بودجەی فیدراڵی ساڵی 2021 رەوانەی پەرلەمان بکات بۆ پەسەندکردنی، لە کاتێکدا حکومەت هێشتا پرۆژە یاسای بودجەی فیدراڵی ساڵی 2020ـی رەوانەی پەرلەمان نەکردووە.

 لە لێدوانێكی تایبەتدا جەمال كۆچەر، سەرۆكی فراكسیۆنی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان، لە لیژنەی دارایی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، لەبارەی ناردنی بودجە بۆ پەرلەمان بە نوچەی راگەیاند: حكومەتی فیدراڵی دەیەوێت بودجەی ئەمساڵ بنێریت بۆ ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، هەرچەندە ساڵەكە وا خەریكە كۆتایی بێت، بەڵام بەهۆی ئەوەی پێویستی بە یاسای قەرزی ناوخۆ و دەرەكی هەیە بۆیە پرۆژەیاسای بودجە دەنێرێت.

جەمال كۆچەر گوتیشی، دوو ئامانجیان لە ناردنی بودجەی 2020 هەیە، یەكەم: دەوڵەت پێویستی بە قەرزە و ئەوەش پێویستی بە یاسایە، بۆیە ناکرێ تا بودجە نەنێردرێت بۆ پەرلەمان، دووەمیان کازمی بەڵێنی بە خوپێشاندەران داوە دایانبمەزرێنێت، ئەویش پێویستی بە بودجە هەیە.

ئەندامی لیژنەی دارایی ئاماژەی بەوەشكرد، ئاستە داراییەکە بە پێنج ملیار دۆلاری دەرەکی و بە بڕی 15 ترلیۆن دیناری ناوخۆ دیاریکراوە. گوتیشی ”کاتی دیاریکراو بۆ کۆتاییهاتنی یاسا بەرکارەکە تا گەیشتنی یاسای بودجە بە تەلاری پەرلەمان تەواو دەبێت”.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com