ئه‌مڕۆ تره‌مپ بڕیارێكى نوێ لەبارەى عێراق دەدا

0

دۆناڵد ترەمپى سەرۆكى ویلایەتە یەكگرتووەكانى ئەمریكا ئەمڕۆ بڕیار دەدات بەشێكى ترى لە هێزەكانى وڵاتەكەى لە عێراق بكێشێنەوە.


ئاژانسى رۆیتەرز ئەمڕۆ لێدوانى بەرپرسێكى باڵاى حكوومەتى ئەمریكاى بڵاوكردووەتەوە، كە بە رۆژنامەنووسانى رایگەیاندووە، ئەمڕۆ چوارشەم ترەمپ بڕیار دەدات بەشێكى تر لە هێزەكانى ئەمریكا لە عێراق بكشێنەوە.


ئاژانسى رۆیتەرز ناوى بەرپرسەكەى ئاشكرا نەكردووە، بەڵام ئاماژەى بۆ ئەوە كردووە هەمان بەرپرس گوتوویەتى لە رۆژانى داهاتوویش بڕیارێكى هاوشێوە بۆ هێزەكانى ئەمریكا لە ئەفغانستان لەلایەن ترەمپەوە دەدرێ.

سەبارەت بە هۆكارى ئەم بڕیارانە رۆیتەرز نووسیویەتى، ترەمپ دەیەوێ پابەند بێ بەو بەڵێنانەى كە لە هەڵبژاردن داوایەتى بۆ كۆتاهێنان بەو جەنگانەى ئەمریكا كە لە دەرەرەوە دەكرێن و ترەمپیش بە “جەنگى كۆتانەهاتوو ” وەسفیان دەكات.


رۆیتەرز دەڵێ ئەمریكا پێنج هەزار و 200 سەربازى لە عێراق هەیە و لە ئەفغانستانیش هەشت هەزار و 600 سەربازى هەیە.


بۆ رووخاندنى رژێمى بەعس ئەمریكا لە 2003 هێزەكانى رەوانەى عێراق كرد و لە ساڵى 2011 زۆرینەى هێزەكانى كشاندەوە، بەڵام دواتر لە هاوینى 2014 بەهۆى داگیركارییەكانى رێكخراوى تیرۆریستى داعش جارێكى تر ئەمریكا هێزى رەوانەى عێراق كرد.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com