وەزارەتى بەرگرى ئەمریكا “پەنتاگۆن” رایگەیاند لە كۆتایى ئەمساڵ ژمارەى سەربازەكانیان لە عێراق لە پێنج هەزار و 600 سەرباز بۆ سێ هەزار سەرباز كەم دەكەنەوە.
ئەمڕۆ چوارشەم وەزارەتى بەرگرى ئەمریكا رایگەیاند ژمارەى سەربازەكانى لە عێراق كەم دەكاتەوە، بۆ ئەمەیش فەرماندەیى ناوەندى سوپاى ئەمریكا لە كۆتایى ئەمساڵ بڕیارەكە جێبەجێ دەكات.
بەگوێرەى ئەو زانیارییانەى وەزارەتى بەرگرى ئەمریكا بڵاوى كردووەتەوە، ژمارەى سەربازەكان لە عێراق لە پێنج هەزار و 600 سەربازەوە بۆ سێ هەزار سەرباز كەم دەكرێنەوە.
بەر لە راگەیاندنى ئەم بڕیارە سەرچاوەیەكى بەرپرس بە رۆیتەرز رایگەیاندبوو، ترەمپ ئەمڕۆ بڕیارى كشانەوەى بەشێك لە هێزەكانى ئەمریكا لە عێراق دەدات و لەچەند رۆژى داهاتوویش بڕیارێكى هاوشێوە بۆ سەربازەكانى ئەمریكا لە ئەفغانستان دەر دەكات.