وەزارەتی تەندروستی: 15 تووشبووی دیکەی کۆرۆنا گیانیان لەدەستدا

0

نوچە

وەزارەتی تەندروستیی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئاماری 24 کاژێری رابردووی تایبەت بە ڤایرۆسی کۆرۆنای بڵاوکردەوە و رایگەیاند، 687 تووشبووی نوێ تۆمارکراون. بەوەیش کۆی گشتیی تووشبووانی تۆمارکراو گەیشتە 33 هەزار و 685 کەس.

لە راگەیێندراوەکەی وەزارەتی تەندروستیدا ئاماژە بەوە دراوە کە 6012 پشکنینی نوێ بۆ دەستنیشانکردنی تووشبووانی ڤایرۆسی کۆرۆنا کراون کە 687ـیان ئەرێنی بوون.

وەزارەتی تەندروستی ئەوەی خستووەتەڕوو کە 321 تووشبووی دیکەی ڤایرۆسەکە لە سەرتاسەری هەرێمی کوردستاندا چاکبوونەتەوە.

بە گوێرەی ئامارە بڵاوکراوەکەی وەزارەتی تەندروستی، 15 تووشبووی دیکەی ڤایرۆسەکە گیانیان لەدەستداوە.

تاوەکو ئێستا لە هەرێمی کوردستان 33 هەزار و 685 تووشبووی ڤایرۆسی کۆرۆنا دەستنیشانکراون، لەو ژمارەیە 21 هەزار و 244 کەس چاکبوونەتەوە و هەزار و 246 تووشبوویش گیانیان لەدەستداوە.

دەقی راگەیێندراوەکە:

ڕاگەیاندراوی (٢٤) کاتژمێری تایبەت بە نەخۆشی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID19 ژمارە (١٩٥)

١. کەرەنتین: (هیچ هاوڵاتی نوێ کەرەنتین نەکراون)
هیچ هاوڵاتی لە کەرەنتینن نەماونەتەوە.

٢. پشکنین: (٦٠١٢ پشکنینی نوێ)
(١٧١٣ هەولێر)، (٦٥٢ سلێمانی، ١٦٩ گەرمیان، ٣٩٧ ڕاپەڕین)، (٣٠٢٦ دهۆك)، (٥٥ هەڵەبجە)

٣. تووشبوو: (٦٨٧ تووشبووی نوێ)
(١٩٩ هەولێر)
(٧٨ سلێمانی، ٢٤ گەرمیان، ٧٢ ڕاپەڕین)
(٢٧١ دهۆك)
(٤٣ هەڵەبجە)
٤. چاکبوون: (٣٢١ چاکبوون)
(٢١٣ هەولێر)
(٣٢ گەرمیان، ٤٩ ڕاپەڕین)
(٢٧ هەڵەبجە)

٥. مردن: (١٥ مردن)
(٧ هەولێر)
(٥ سلێمانی، ١ ڕاپەڕین)
(٢ دهۆك)
ئاماری گشتی:
کەڕەنتین هاوڵاتی ٢١٨٧١ (٢١٨٧١ دەرچوو)
پشکنین ٣٥٤٧٩٧ (١٣٧٣٢٨ هەولێر، ٩٤٨٣١ سلێمانی، ١١٩٢٦٧ دهۆك، ٣٣٧١ هەڵەبجە)
تووشبوون ٣٣٦٨٥ (١٣٣٨٢ هەولێر، ١٢٩٤٧ سلێمانی، ٦٢٤٠ دهۆك، ١١١٦ هەڵەبجە)
چاکبوون ٢١٢٤٤ (٩٥٤٠ هەولێر، ٨٦٤٠ سلێمانی، ٢٠٥٢ دهۆك، ١٠١٢ هەڵەبجە)
لەژێر چارەسەر ١١١٩٥ (٣٣٧٧ هەولێر، ٣٦٢٥ سلێمانی، ٤١٠٨ دهۆك، ٨٥ هەڵەبجە)
مردن ١٢٤٦ (٤٦٥ هەولێر، ٦٨٢ سلێمانی، ٨٠ دهۆك ، ١٩ هەڵەبجە)

بۆ زانیاری زیاتر سەردانی داشبۆردی حکومەتی هەرێمی کوردستان بکەن لەم لینکە: (https://gov.krd/coronavirus/dashboard/).

وێڕای دەستخۆشی بۆ پزیشکان و کارمەندانی تەندروستی و هەموو تیمەکانی پزیشکی کە لە ئەرکدان، جارێکی تر داوا دەکەین هاووڵاتیان پابەندبن بە ڕێنماییەکانی تەندروستی و دورکەوتنەوە لە شوێنی قەڵەبالغ و دانانی ماسك و دەستکێش، وە لەکاتی پێویستدا پەیوەندی بکەن بە هێڵی گەرمی ژمارە (١٢٢).

وەزارەتی تەندروستی
حکومەتی هەرێمی کوردستان
٨ی ئەیلول ٢٠٢٠

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com