هەر چەندە ئەم ساڵ چەند مانگێكى ماوە، كەچى بودجەى گشتى عێراق بۆ 2020 تازە دەگاتە حكوومەت و گوتەبێژى سەرۆكایەتى حكوومەتیش ئاشكراى دەكات مستەفا كازمى سەرۆك وەزیران بڕیارى داوە هەفتەى داهاتوو بودجەكە تاوتوێ بكرێت.
ئەحمەد مەلا تەلال گوتەبێژى سەرۆك وەزیرانى عێراق لە نووسراوێكدا كە لە تویتەر بڵاوى كردووەتەوە ئاشكراى كردووە، مستەفا كازمى سەرۆك وەزیرانى عێراق بڕیارى داوە بودجەى ساڵى 2020 بۆ ئەو مانگانەى ماوەتەوە لە ئەنجوومەنى وەزیران لە دانیشتنێكى تایبەت تاوتوێ بكرێت.
گوتەبێژى كازمى روونى كردووەتەوە، دانیشتنەكە لەسەرەتاى هەفتەى داهاتوو دەبێت.
هاوكات حەیدەر مەجید گوتەبێژى ئەمیندارێتى گشتى ئەنجوومەنى وەزیرانى عێراق ئاشكراى كردووە، رەشنووسى بودجەى گشتى بۆ ئەو مانگانەى لە 2020 ماونەتەوە، بە فەرمى لە وەزارەتى داراییەوە گەیشتووەتە ئەنجوومەنى وەزیران.
حەیدەر مەجید باس لەوەیش دەكات، دواى ئەوەى بودجەكە لە لایەن فەرمانگەى یاسایى تاوتوێ دەكرێ و لە ئەنجوومەنى وەزیران تەواو دەبێت رەوانەى پەرلەمانى عێراق دەكرێ.
بەهۆى قەیرانى دارایى و كێشە سیاسییەكانەوە تا ئێستا عێراق بودجەى گشتى بۆس اڵى 2020 نییە.