نوچەنێت
دوو نه‌خۆشخانه‌ی تایبه‌ت لە هەولێر، به‌هۆی بەهۆی پابەند نەبوون بە رێنماییە تەندروستییەکان داخران.
به‌گوێره‌ی راگه‌یێندراوێکی وەزارەتی ته‌ندروستی هه‌ولێر، دوونەخۆشخانەی تایبەت بەهۆی ئەوەی کە ئامادەنەبوون، دوو نەخۆشی کۆرۆنا وەربگرن داخران.
وەزارەتی تەندروستی راگەیێدراوێکی بڵاوکردەوە تییدا هاتووە: بە مه‌به‌ستی ئاگاداربون له چۆنێتی به‌ڕێوه‌چونی خزمه‌تگوزاری پزیشكی ته‌ندروستی له نه‌خۆشخانه تایبه‌ته‌كان، له ژێر سه‌رپه‌شتی دلۆڤان محه‌مه‌د به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ته‌ندروستی ھه‌ولێر، دوو نه‌خۆشخانه‌ی تایبه‌ت له‌لایه‌ن تیمی به‌شی پشكنین و دڵنیایی جۆری و ھۆبه‌ی پشكنین و به‌دواداچون داخران.