كۆچپێكردنی زۆرەملێی سوننیەكانیش دەستی پێكرد

0
هەندێك لە قوربانییە سوننییەكانی بەسرە

هەندێك لە قوربانییە سوننییەكانی بەسرە

كۆچپێكردنی زۆرەملێی سوننیەكانیش دەستی پێكرد

نوچەنێت-ئاژانسەكان

دوابەدوای هەوڵەكانی داعش بۆ كۆچپێكردنی شیعەكانی موسڵ، ئەمڕۆ میلیشیا شیعەكانیش لە بەسرە داوایان لە سوننییەكانی ئەو پارێزگایە كردووە پارێزگاكە بەجێ‌ بهێڵن، دەنا باجی مانەوەیان دەدەن.
فراكسیۆنی مواتن و سەدر لە بەسرە دانیان بەوەدا ناوە كە هەڕەشە لە سوننییەكانی قەزاكانی زوبێر و ئەبیلخەسیب و چەند ناوچەیەكی تری پارێزگای بەسرە كراوە و لەمبارەیەوە ناڕەزاییان دەربڕیوە.
بەڵام وەك مەدارێس زانیاری پێگەیشتووە بابەتەكە تەنیا هەڕەشە نەبووە و لە چەند مزگەوتێكی پارێزگاكە چەندین خەڵكی سوننە مەزهەب كوژراوون.
لای خۆیەوە تاریق هاشمی سیاسەتوانی سوننی، لە پەیجی خۆیەوە لە فەیسبووك وێنەی هەندێك لە قوربانییەكانی سوننەی لە بەسرە داناوە و داوای لە كوێتی و سعودییەكان كردووە هەڵوێست وەربگرن و یاردەی سوننیەكانی بەسرە بدەن.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com