ئەمریكا: عێراق گوێی بە هۆشدارییەكانی ئێمە و پێشمەرگە نەدا

0
brick

بریك ماگكۆرك

ئەمریكا: عێراق گوێی بە هۆشدارییەكانی ئێمە و پێشمەرگە نەدا

نووچە-ۆڵ ستریت جۆرناڵ

رۆژی پێنجشەممە ئەنجوومەنی كاروباری دەرەوە لە كۆنگرێسی ئەمریكا، دانیشتنێكی سازكرد بۆ گوێگرتن لە بریك ماگكۆرك جێگری یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ئەمریكا بۆ كاروباری ئێران و عێراق سازكرد.
لەو دانیشتنەدا ماگكۆرك بۆ ئامادەبووانی رونكردەوە كە سێ‌ رۆژ بەرلەوەی داعش موسڵ كۆنترۆڵ بكات ئێمە بە عێراقمان ووت كە داعش خەریكی هێز كۆكردنەوەیە لە رۆژئاوای موسڵ و بەنیازی پەلامارێكی گەورەیە، بەڵام عێراق وەك پێویست بەدەمەوەهاتنی بۆ دۆخەكە نەكرد، هەرچەند بەڵێنیان بە ئێمەدا كە 9 لیوای سوپا بنێرنە موسڵ بۆ رێگرتن لەو پەلامارە.
ماگكۆرك دەڵێ‌ سەرچاوەی زانیارییەكانی ئێمە لایەنی كوردی بوو، كاتێك ئێمە ووتمان پێویست بە ناردنی پێِشمەرگە دەكات، كوردەكان ئامادەییان نیشاندا پێِمەرگە لە ناوچەكەدا بڵاوە پێبكەن، كەچی حكومەتی عێراق ئەمەی رەتكردەوە و رازی نەبوو هێزی پێشمەرگە بگەنە موسڵ. ماگكۆرك ووتی بۆیە ئەنجامی ئەوەی دواتر روویدا، شكستی عێراق بوو لەوەی مامەڵەیەكی دروست لەگەڵ دۆخەكە بكات.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com