سیناریۆى تەقینەوەكانى دەردەكەوێتەوە

0

ماڵپەڕى جەزیرە لە راپۆرتێكدا باسى لەوە كردووە، ماوەیەكە سیناریۆى بۆمبى چێنراو و ئۆتۆمبیلى بۆمبرێژكراو لە چەند ناوچەیەكى عێراق دەركەوتووەتەوە و شارەزایانیش چەندان لێكدانەوەى جیاوازى بۆ دەكەن.


لە راپۆرتەكەدا هاتووە تەقینەوەى دوو ئۆتۆمبیل لە ئەنبار و كەركووك، مەترسى دووبارەبوونەوەى سیناریۆى تەقینەوەكان دەردەخاتەوە، رێكخراوى تیرۆریستى داعشیش بە ئەنجامدانى تۆمەتبار دەكرێ.


شارەزایان چەندان لێكدانەوەى جیاوازیان بۆ ئەو دیاردەیە كردووە، لەوانە لیوا یەحیا رەسووڵ گوتەبێژى فەرماندەى گشتى هێزە چەكدارەكانى عێراق گوتوویەتى، ئەمە یەكێكە لە چالاكییەكانى پاشماوەى تیرۆریستانى داعش، ئەمان كەوتوونەتەخۆ بەر لەوەى رووداوێكى سیاسى گەورە لە وڵاتەكە روو بدات.


سەعید جەیاشى شارەزا لە كاروبارى ئەمنى بۆ جەزیرە باسى لەوە كردووە، ئەو كردەوە تیرۆریستیانە زۆر سنووردارن و لە ئاستى مەترسى نیین، تەنانەت بەڵگەیەكن بۆ لاوازبوونى سەرچاوەى دارایى داعش.


نەجم قەساب كە چاودێرێكى سیاسى عێراقییە بەدوورى زانیوە ئەم تەقینەوانە هەڕەشە دروست بكەن، بەڵكو پێیوایە میلیشیاكانى شیعە كە لە ناوچەكانى سوننە دەسەڵاتیان هەیە ئەم كارانە دەكەن، بۆئەوەى ترس و نیگەرانى لەلاى خەڵك دروست بكەن بۆ مانەوەى خۆیان و دواتریش بەر لە هەڵبژاردن سەركەوتنى خۆیان نیشان بدەن.


سەرمەد بەیاتى كە پێشتر ئەفسەرى عێراقى بووە و وەك شارەزایەكى سەربازى باسى لەوە كردووە، داعش هەڕەشەى ماوە و بە تایبەتى لە بابەتى تونێلەكان. دووپاتیشى دەكاتەوە پاشماوەى داعش لە شاخەكانى ناوچە كێشەلەسەرەكان خۆیان حەشار داوە.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com