موفتی عێراق هێرش دەكاتە سەر مالیكی و ئیخوانەكانی عێراق

0

rafee rfaeeموفتی عێراق هێرش دەكاتە سەر مالیكی و ئیخوانەكانی عێراق

نووچەنێت-عەرەبیە حەدەس

موفتی سوننەكانی عێراق دەڵێت مالیكی دژی سعودیە و بەحرێن پیلان دەگێڕێت، ئیخوان موسلیمینش بەوە تاوانبار دەكات كە بازرگانی بەخوێنی سوننەكانەوە دەكات.
شێخ رافع روفاعی موفتی سوننەكانی عێراق لە دیمانەیەكدا لەگەڵ كەناڵی عەرەبیە حەدەس دەڵێت مالیكی پەروەردەی كینەبەرایەتی تایەفی لە ویلایەتی فەقیهی ئێرانەوە وەرگرتووە و هەر ئەویش لە پشت ئەو دوژمنكاریانەوەیە كە بەرامبەر سعودیە و بەحرێن ئەنجام دەدرێن.
بە ووتەی روفاعی، ئێستا 28 گرووپی میلیشیای تایەفی سەر بە سوپای پاسداران شانبەشانی هێزەكانی مالیكی دەجەنگن و سوننەكان كوشتوبڕ دەكەن.
سەبارەت بە ئیخوانەكانی عێراق (حیزبی ئیسلامیی عێراق)، رافع روفاعی دەڵێت “ئەوانە بەرژەوەندیخوازن و بازرگانی بە خوێنی سوننەكانی عێراقەوە دەكەن”.
روفاعی ووتووشیەتی فەرمانڕەوای فیعلیی عێراق “شۆڕشگێڕ” ە سوننییەكانن و بە ووتەی ئەو 60% ی خاكی عێراق لەدەستی ئەواندایە.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com