سەرۆک و جێگری فراکسیۆنی گۆڕان دیاری دەکرێت

0

نوچە

فراکسیۆنی بزووتنەوەی گۆڕان لە پەرلەمانی کوردستان، گۆڕانکاری ناوخۆی لە پۆستەکانی ئەنجام داو سەرۆک و جێگر و بڕیاردەری فراکسیۆنەکە گۆڕدران.

فراکسیۆنی گۆڕان، بە بوونی 12 کورسی لە پەرلەمانی کوردستان، لەدوای پارتی دیموکراتی کوردستان (45 کورسی) و یەکێتی نیشتمانیی کوردستان (21 کورسی) سێیەم فراکسیۆنە.

رۆژی پێنجشەممە 27-08-2020 عەلی حەمەساڵح، دەستی لە پۆستی ‏‏سەرۆكی فراكسیۆنی گۆڕان كێشایەوە، بەبێ ئەوەی هۆکارەکەی ئاشکرا بکات.

بەپێی زانیارییەکان، ئەمرۆ سەرۆک و جێگر و بڕیاردەری نوێی فراکسیۆنی گۆڕان لە پەرلەمانی کوردستان پێکدێن لە:

– دابان محەمەد، سەرۆکی فراکسیۆن
– ئاشنا عەبدوڵڵا، جێگری سەرۆکی فراکسیۆن
– جەلال محەمەدئەمین، بڕیاردەری فراکسیۆن

سەرۆک، جێگر و بڕیاردەری نوێی فراکسیۆنی گۆڕان لە پەرلەمان هەڵبژێردران
دابان محەمەد، سەرۆکی فراکسیۆن – جەلال محەمەدئەمین، بڕیاردەری فراکسیۆن – ئاشنا عەبدوڵڵا، جێگری سەرۆکی فراکسیۆن
Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com