عەبدولمەهدى بە ساڵێكى دەسەڵاتەكەى چى لە عێراق كرد؟

0

ماڵپەڕى حوڕەى ئەمریكى لە راپۆرتێكدا دەڵێ، مستەفا كازمى سەرۆك وەزیرانى عێراق هەموو هەوڵەكانى بۆ ئەوەیە پاشماوەى كارەكانى عادل عەبدولمەهدى بكاتە ئامانج، چونكە عادل عەبدولمەهدى بە ساڵێك خۆى خستە باوەشى ئێران و دەسەڵاتى تەواوى بە میلیشیاكانى دا.

چاودێرانى سیاسى باسیان لەوە كردووە، لە ماوەى دەسەڵاتى خۆى عادل عەبدولمەهدى سەرۆك وەزیرانى پێشوو نەرتێكى خراپى جێهێشتووە و ئەمەیش ئەركى مستەفا كازمى سەرۆك وەزیرانى نوێى قوڕستر كردووە.

ئەوان باس لەوە دەكەن ئێستا كازمى دەستى بەوە كردووە پاشماوەى ئەو كارانەى عادل عەبدولمەهدى بكاتە ئامانج و لە ناویان ببات.


رەعد هاشم چاودێرى سیاسى بە ماڵپەڕى حوڕە دەڵێ، “تارمایى بڕیار و رێنماییەكانى عادل عەبدولمەهدى هێشتا لە ناوەندى ئەمنى و سیاسى كاریگەرە. كازمى كار بۆ كەمكردنەوەى دەسەڵاتى میلیشیاكان دەكات، قۆناغى دەسپێكە نیازى پێشكەوتنى هەیە و وەك عەبدولمەهدى نییە كە كەوتە باوەشى ئێران و تەواوى پاڵپشتى بۆ میلیشیاكان دابین كرد بوو”.

عادل عەبدولمەهدى هێزێكى دانا بوو بە ناوى “هێزى پاراستنى یاسا” ئەو هێزە ئەركەكەى لێدانى خۆپێشاندەران بوو، بەڵام كازمى هەڵیوەشاندەوە.

چاودێرانى سیاسى دووپات لەسەر ئەوە دەكەنەوە ئەم كارانەى كازمى هێواشن بەڵام ئەنجامیان دەبێت و ناتوانێ لەبرى ئەمە هێز لە دژى میلیشیاكان بەكار بهێنێ.

عادل عەبدولمەهدى لە تشرینى یەكەمى ساڵى 2018 كابینەكەى خۆى راگەیاند، لە یەكى كانوونى یەكەمى 2019 لەژێر فشارى خۆپێشاندەران دەستى لەكار كێشایەوە و لە ماوەى ساڵێك و مانگێك نەیتوانى هیچ یەكێك لە دۆسییەكانى عێراق چارەسەر بكات.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com