نوچەنێت-ماڵپەڕی فەرمی پارتی دیموکراتی کوردستان
به‌رپرسی مه‌كته‌بی په‌یوه‌ندییه نیشتمانی و عێراقییه‌كانی پارتی دیموكراتی كوردستان و ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تیی پارتی دیموكراتی كوردستان، باس له سه‌ردانی نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان بۆ توركیا و كۆبوونه‌وه‌كانی له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی فه‌ره‌نسا ده‌كات و، ده‌شڵێت: “له‌گه‌ڵ به‌غدا لێکگه‌یشتنی باش هه‌یه بۆ ڕێككه‌وتن”. هاوكات ئه‌ندامێكی مه‌كته‌بی سیاسیی یه‌كێتی په‌یامێكی بۆ سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق هه‌یه و داوای لێ ده‌كات هه‌ڵه‌ی ڕابردوو دووباره نه‌كاته‌وه.
دوای سه‌ردانی سه‌رۆكی فه‌ره‌نسا بۆ عێراق، مشت‌ومڕ له‌باره‌ی چاره‌نووسی عێراق و هه‌رێمی كوردستانه‌وه بووه‌ته ڕۆژه‌ڤ، به‌شێك له سیاسه‌تمه‌دارانی عێراق پێیان وایه كه هاتنی سه‌رۆكی فه‌ره‌نسا وه‌ك هۆشدارییه‌كه بۆ عێراق له‌وه‌ی له ئه‌گه‌ری تێكچوونی دۆخه‌كه ڕه‌نگه عێراق به‌ره‌و هه‌ڵدێر و شەڕی ناوخۆ بڕوات، باشترین چاره‌سه‌ر ئه‌وه‌یه كه عێراقییه‌كان له‌ناو خۆیاندا گرفته‌كان چاره‌سه‌ر بكه‌ن و له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان بگه‌نه ڕێككه‌وتنی كۆتایی، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش هانی هه‌ردوولای داوه بۆ كۆبوونه‌وه، له كۆبوونه‌وه‌كانی سه‌رۆكی فه‌ره‌نسا له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی هه‌رێم هه‌مان پرس دووباره كراوه‌ته‌وه، دوای كۆبوونه‌وه‌ش سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان چووه توركیا و له‌گه‌ڵ وه‌زیری ده‌ره‌وه و سه‌رۆككۆماری توركیا كۆ بووەوە، ئاراسته‌ی گۆڕانکارییەکان خێران و هه‌رێمی كوردستانیش ڕۆڵی كارا ده‌بینێت له گۆڕانکارییەکاندا، به‌تایبه‌ت له‌سه‌ر سێ ئاست؛ یه‌كه‌م، هه‌نگاوه‌كانی كوردستان وه‌ك كاراكته‌ری سه‌ره‌كی له گرفتی ناوچه‌كه. دووه‌م، كوردستان له هاوكێشه‌كانی عێراق و چاره‌سه‌ری پرسه‌كان. سێیه‌م، ڕۆڵی كوردستان له ئارامیی ناوچه‌كه‌دا، به‌تایبه‌ت پرسی تیرۆر.
عه‌لی حوسێن، به‌رپرسی مه‌كته‌بی په‌یوه‌ندییه عێراقی و نیشتمانییه‌كانی پارتی دیموكراتی كوردستان بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستان گوتی: “كۆبوونه‌وه و سه‌ردانه‌كانی به‌رێز نێچیرڤان بارزانی، وه‌ك سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له چه‌ند ڕۆژی ڕابردوودا و دیداری له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی كۆمار و سه‌رۆكوه‌زیران و سه‌رۆكی په‌رله‌مان و به‌شێك له سه‌ركرده سیاسییەکانی عێراق و نوێنه‌ری سكرتێری گشتیی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كانیش له عێراق دواتر گفتوگۆ له‌سه‌ر خاڵه هاوبه‌شه‌كان و چاره‌سه‌ری گرفته‌كان پێكه‌وه و خۆئاماده‌كردن بۆ كۆبوونه‌وه‌كانی داهاتوو له نێوان هه‌ولێر و به‌غدا زۆر گرنگ بوون و دواتر كۆبوونه‌وه له‌گه‌ڵ سه‌رۆك ماكرۆن، سه‌رۆكی فه‌ره‌نسا و وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا و سه‌رۆككۆماری توركیا، ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان زۆر په‌یام ده‌گه‌یه‌نێت و ڕۆڵی كوردستان له ئاستی هه‌رێمایه‌تی و ناوچه‌كه و ڕۆڵی سه‌رۆكی هه‌رێم له هاوكێشه سیاسییه‌كاندا دیاری ده‌كات، به‌تایبه‌ت له ئاستی ناوخۆی كوردستان و عێراق و هه‌رێمایه‌تی و ته‌نانه‌ت نێوده‌وڵه‌تیش و، دیداری سه‌رۆكی هه‌رێم له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی فه‌ره‌نسا له كاتێكدایه كه فه‌ره‌نسا ناكۆكیی قووڵی له‌گه‌ڵ توركیا هه‌یه، بۆیه دیداری سه‌رۆكی هه‌رێم له‌م كاته‌دا زۆر مانای هه‌یه، به‌شێكی زۆری په‌یوه‌ندیی به پاراستنی هاوسه‌نگیی ناوچه‌كه‌وه‌یه، به‌تایبه‌ت گرژییه‌كانی توركیا و فه‌ره‌نسا و وڵاتانی ئه‌وروپا و پرسی ئابووری و سیاسی له ناوچه‌كه گه‌رمه و زۆر بابه‌تی پشتپهرده هه‌یه كه شرۆڤهكارانیش لێكدانه‌وه‌ی بۆ ده‌كه‌ن.”
گوتیشی: “دوای ئه‌وه‌ی نوێنه‌رایه‌تیی ئێمه له چوارچێوه‌ی شاندی عێراق سه‌ردانی ئه‌مه‌ریكای كرد و دواتر سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق داوای كرد شاندی ئێمه به سه‌رۆكایه‌تیی كاك مه‌سروور بارزانی بچێته به‌غدا، سه‌ردانه‌كه‌ی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستانیش بۆ توركیا به‌هه‌مان شێوه زۆر بابه‌تی لێ ده‌خوێنرێته‌وه، له‌وانه په‌یوه‌ندیی عێراق و توركیا و په‌یوه‌ندیی توركیا و كوردستان، ده‌رده‌كه‌وێت كوردستان یاریكه‌ری به‌هێز و كاریگه‌ره له عێراق و ناوچه‌كه‌ش ئێستا ڕۆڵی هه‌رێمه‌كان له ئاستی جیهان هاوشێوه‌ی ده‌وڵه‌ته‌كان گرنگه و بوونه‌ته به‌شێك له چاره‌سه‌ری گرفته‌كان”.
عه‌لی حوسێن ڕایشیگه‌یاند: “ئه‌وه‌ی ماوه‌ته‌وه له‌باره‌ی پرسی چاره‌سه‌ری هه‌ولێر و به‌غدا، سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌رده‌وام له‌سه‌ر خه‌ته و شاندی كوردستان به‌رده‌وام ده‌چنه به‌غدا و ئه‌وان دێنه ئێره، گفتوگۆی چڕ هه‌یه و لێکگه‌یشتنی باش هه‌یه، جه‌نابی سه‌رۆكی حكوومه‌ت به‌رده‌وام له په‌یوه‌ندیدایه له‌گه‌ڵ به‌غدا و دۆسته‌كانمان، ئه‌گه‌ر پێویست بوو، سه‌رۆكی حكوومه‌ت سه‌ردانی به‌غدا ده‌كات، چونكه به‌غدا پایته‌ختی هه‌موو عێراقه، ده‌مانه‌وێت گرفته‌كان به ده‌ستوور چاره‌سه‌ر بكرێن، قه‌ناعه‌تمان وایه هه‌رجارێك پێویست بێت، بۆ چه‌ند جاریش بێت، سه‌ردانی به‌غدا ده‌كه‌ین، ئاساییشه سه‌رۆكی كۆمار و په‌رله‌مان و سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراقیش سه‌ردانی كوردستان بكه‌ن.”
ئه‌مه‌ریكا وه‌ك ھاوپەیمانی سه‌ره‌كیی عێراق بۆ ماوه‌یكی زۆر پرۆسه‌ی سیاسیی عێراقی جێ هێشت بۆ عێراقییه‌كان، به‌ڵام له بۆشاییی ئه‌مه‌ریكا وه‌ك چاودێرانی ئه‌مه‌ریكی باسی ده‌كه‌ن عێراق نه‌ك نه‌یتوانی خۆی بگرێت، به‌ڵكو بووه هۆی ئه‌وه‌ی داعش له‌وێوه مه‌ترسی بخاته سه‌ر جیهان و ڕه‌نگ بێت ئیمانۆیل ماكرۆن، په‌یامی ئه‌وروپاشی پێ بێت به‌وه‌ی خۆ ناكرێت عێراقییه‌كان به‌م شێوه‌یه ئیداره‌ی وڵات بده‌ن كه دواجار تیرۆر هه‌ڕه‌شە بێت بۆ سه‌ر ئه‌وروپا، چونكه داعش له عێراقه‌وه هه‌ڕه‌شه‌ی شه‌ڕی كۆڵان به كۆڵانی ئه‌وروپای كرد.
له‌باره‌ی فشاری كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی له‌سه‌ر عێراق و كوردستان بۆ ڕێككه‌وتن، به‌رپرسی په‌یوه‌ندییە عێراقی و نیشتمانییه‌كانی پارتی ده‌ڵێت: “كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی و ئه‌ندامانی هه‌میشه‌ییی ئه‌نجومه‌نی ئاسایش ڕۆڵیان هه‌یه بۆ ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی ئه‌و ناوچانه، بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی سیاده‌ی عێراق تا بتوانن ته‌داخولاتی هه‌رێمی و ئه‌وانه‌ی به‌وه‌كاله‌ت ڕۆڵ ده‌بینن له عێراق نه‌هێڵن و هه‌وڵ بده‌ن لایه‌نه عێراقییه‌كان پێكه‌وه عێراقی شه‌راكه‌ت دروست بكه‌ن، چونكه ئارامیی عێراق په‌یوه‌سته به ئارامی له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاسته‌وه و به‌پێچه‌وانه‌شه‌وه ئارامیی عێراق بۆ ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست گرنگه، جیا له‌وه‌ش، لێکگه‌یشتنی باش هه‌یه و نزیكبوونه‌وه‌ی باش هه‌یه له نێوان هه‌ولێر و به‌غدا و ده‌گه‌نه ڕێككه‌وتنی باش پێش ئه‌وه‌ی بودجه‌ی 2021 عێراق له په‌رله‌مان په‌سه‌ند بكرێت و ئێستاش گه‌یشتوون به ڕێككه‌وتن، به‌ڵام هێشتا گفتوگۆی وردتر ماوه له‌سه‌ر بڕگه و خاڵه‌كان.”
تێڕوانینی هێزه كوردستانییه‌كانی به‌رانبه‌ر به گۆڕانکارییەکانی عێراق و ناوچه‌كه ڕه‌نگ بێت نزیك بێت له یه‌كتره‌وه ئه‌گه‌رچی ڕه‌نگه ناكۆكیی ناوخۆییان هه‌بێت، به‌ڵام ڕه‌نگ بێت بۆ پرسی داهاتووی ناوچه‌كه واباش بێت، به یه‌كده‌نگ ڕووبه‌ڕووی پرسه‌كان ببنه‌وه، چونكه په‌یامه‌كه‌ی ماكرۆن، بۆ لایه‌نه عێراقییه‌كان به‌ته‌نیا نه‌بووه، به‌ڵكو لایه‌نه كوردستانیه‌كانیش ئه‌و په‌یامه‌یان پێ دراوه، هه‌رله‌م بارەیەوه، سه‌عدی ئه‌حمه‌د پیره، ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسیی یه‌كێتی و به‌رپرسی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی یه‌كێتی، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستان گوتی: “چه‌ند ڕۆژێك پێش ئێستا شاندی حكوومه‌تی عێراق چووه ئه‌مه‌ریكا و له‌ناو شانده‌كه‌ش نوێنه‌رانی هه‌رێمی كوردستان هه‌بوو، له هه‌موو كۆبوونه‌وه‌كان ڕێکكهوتنهكان جه‌خیتان لێ كراوه‌ته‌وه، هه‌میشه جه‌خت له‌وه‌ی كراوه‌ته‌وه كه ده‌بێت هه‌ولێر و به‌غدا بگه‌نه ڕێككه‌وتن، چونكه ئه‌وه یه‌كێكه له ڕێگاكانی ئارامی له عێراق، هاتنی سه‌رۆكی فه‌ره‌نسا بۆ به‌غدا و كۆبوونه‌وه‌كان زۆر قه‌ره‌باڵغ بوون، واته له ئاسته سیاسییه‌كه جووڵه‌ی دیپلۆماسی هه‌یه، ڕۆڵی كورد له كۆبوونه‌وه‌كان دڵخۆشكه‌ر بوو، یه‌كێك له داواكارییه‌كانی ماكرۆن زمانی سه‌ربه‌خۆی بڕیاریدان بۆ عێراقییه‌كان زۆر گرنگه، بینیمان سه‌رۆكی هه‌رێم له به‌غدا له‌گه‌ڵ سه‌رۆككۆمار و وه‌زیره‌كان جه‌ختیان له‌وه كرده‌وه كه كوردستان ده‌یه‌وێت هۆکاری خێر بێت و ئێمه دژی ئه‌وه نین له چوارچێوه‌ی ئه‌و سیسته‌مەی بۆ عێراق دیاری كراوه دژایه‌تی بكه‌ین، به‌ڵكو چاره‌سه‌ر گەڕانهوهیه بۆ ده‌ستوور، له كاتی گه‌ڕانه‌وه‌ی شاندی كوردستان له به‌غدا، مسته‌فا كازمی، سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق، داوای كردووه له وه‌فدی كوردستان له چوارچێوه‌ی شاندێك بێنه‌وه بۆ به‌غدا بۆ ئه‌وه‌ی بگه‌ینه ڕێككه‌وتنی كۆتایی.”
له‌باره‌ی ئه‌و بۆچوونه‌ی كه ئیمانویل ماكرۆن بۆ هۆشداری له سه‌ركرده عێراقییه‌كان هاتووه كه ڕه‌نگه پرۆسه‌ی سیاسیی عێراق به هه‌ره‌سهێنانی دۆخی ناوچه‌كه ئاڵۆز بكات. پیره ڕایگه‌یاند: “جارێ ده‌بێت پرسیاری ئه‌وه بكه‌ین ماكرۆن له كوێوه هات بۆ عێراق؟ وه‌ڵامه‌كه‌ی ئه‌وه‌یه كه ماكرۆن له لوبنانه‌وه هات بۆ عێراق، واته له وڵاتی وێران له ته‌قینه‌وه‌ی زۆر گه‌وره و خۆپێشاندانه‌وه کە ئه‌ویش لوبنان بوكی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوهراستەوە هاتووه کە له ئه‌نجامی ئه‌و دۆخه خراپه، ئه‌زموونی خراپی لوبنان كه ته‌مه‌ننا ده‌كرێت له عێراق ڕوو نه‌دات، بۆیه ئامۆژگاری ئه‌و ئه‌وه بووه بۆ به‌رپرسه عێراقییه‌كان، ئێوه سه‌ربه‌خۆییی خۆتان بپارێزن هه‌وڵ بده‌ن له گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان و خوارووی عێراق هاوئاواز بن، گرنگی بده‌ن به پاشه‌ڕۆژ، ڕه‌نگه لێره و له‌وێ ده‌نگی ناشاز هه‌بێت، گوایه ماكرۆن بۆ 3 كاتژمێر هاتووه سه‌ربه‌خۆیی عێراقی خستووه‌ته ژێر پرسیاره‌وه، به‌ڵام پرسیار له خۆیان ناكه‌ن ئه‌ی ئه‌وانه‌ی ڕۆژانه سه‌روه‌ریی خاكی كوردستان پێشێل ده‌كه‌ن چی؟”
سه‌عدی پیره ده‌شڵێت: “ده‌بێت به‌غدا گرفته‌كان چاره‌سه‌ر بكات، ده‌بێت مسته‌فا كازمی شتێكی جیاواز پێشكه‌ش بكات، ناكرێت سیاسه‌تی ڕابردووی مالیكی و عه‌بادی و جه‌عفه‌ری دووباره بكاته‌وه و پێویسه سیاسه‌تێكی تازه و بیناكراو دابێنێت.”