داعش فەرمان دەکات ئافرەتان خەتەنە بکرێن
نووچەنێت-فرانس پرێس
نەتەوە یەکگرتووەکان لە بەیاننامەیەکدا دەڵێت رێکخراوى دەوڵەتى ئیسلامى لە عێراق و شام فەرمانى کردووە سەرجەم ئافرەتان خەتەنە بکرێن.
بەپێى بەیاننامەکەى یو ئێن ئەو رێکخراوە فەرمانى کردووە کە دەبێت هەموو ئەو ئافرەتانەى تەمەنیان لەنێوان 11 و 46 ساڵاندایە خەتەنە بکرێن. یو ئێن ناڕەزایى دەربڕیوە و رایگەیاندووە کە ئەو فەرمانەى داعش نە خواستى خەڵکى عێراقە و نە ئافرەتانى عێراق پێى رازین.
جاکلین بادکۆک نێردراوى نەتەوە یەکگرتووەکان بە رۆژنامەنووسانى وتووە ئەم فەرمانەى داعش چوار ملیۆن ئافرەتى عێراقى دەگرێتەوە.